Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: هەوڵەکان چڕتر کراونەتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

قوباد تاڵەبانی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەوڵەکان چڕتر کراونەتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت." پێشتر گوتەبێژی پارتی گوتی، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت "لەم یەک دوو رۆژە هەواڵی خۆش دەبێ" و نەوەی نوێش دەڵێ، "بەشداری لە حکومەتی نوێ ناکەین."

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هۆڵی ڤێر، کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە و دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "باسمان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە بە خۆشحاڵییەوە هەوڵەکان چڕتر کراونەتەوە و هیوامان خواست لایەنەکان لە ماوەیەکی نزیکدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی و حکومەتێكی خزمەتگوزار لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێکبهێنن."

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو کۆبوونەوەیەدا "جەختیشمان کردەوە کە پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراق هاوکاری حکومەتی فیدڕاڵ بن بۆ تەواوکاریی کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵ و هەموو پۆستەکان پڕبکرێنەوە."

هەروەها د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەژماری خۆی لە ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی، "رێککەوتن دوولایەنەیە، ئەگەر بکرێت دەبێت هەردوو لایەنی رێککەوتنەکە بە هەمان گەشبینی گوزارشتی لێبکەن. یەکێتی هاوپەیمانی لەگەڵ هێزێکی سیاسیی کاریگەر هەیە، روئیا و پلان و ئامانجی بەدینەهاتووی گەلەکەمانی لەئەستۆیە، هەرکات رێککەوتن بکات روون و راشکاو دەبێت لە راگەیاندنی خاڵ و بەند و بنەماکانی."

هەر ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئەیلوولی 2026 هیمداد شاهین، گوتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "وەکو نەوەی نوێ بە هیچ شێوەیەک بەشداریی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ناکەین و بە ئۆپۆزیسیۆنیی دەمێنینەوە."

هەروەها عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە هەژماری خۆی لە فەسیبووک نووسیویەتی، "وڵاتێکی دیکە یەکێتی و پارتی رێکدەخات بۆ پێکهێنانی حکومەت! خەڵکی دیکە بەشداری پێناکرێت! سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی!"

 

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، "لەم یەک دوو رۆژە هەواڵی خۆش دەبێت."

 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە