Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەرهەمی گەنمی جووتیاران

بەرهەمی گەنمی جووتیاران

کوردستان

بەغدا زیاتر لە 76 ملیار دیناری شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق بڕی 500 ملیار دیناری دیکەی شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی ساڵی رابردووی خەرجکرد، کە لەو بڕە زیاتر لە 76 ملیار دیناری پشکی هەرێمی کوردستانە و لە سبەینێوە رێکارەکانی دابەشکردنی دەستپێدەکەن.


رۆژی سێشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2026، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەغدا 500 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی خەرجکرد. لەو بڕە 76 ملیار و 294 ملیۆن و 184 هەزار دیناری پشکی جووتیارانی هەرێمی کوردستانە."

سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی پارەکە بەسەر جووتیاراندا، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی گوتی: "ئەمڕۆ بڕەکەیان بۆ دیاری کردووین و لە سبەینێوە رێکارەکان دەستپێدەکەن. بەپێی پارێزگاکانیش جووتیاران لێی سوودمەند دەبن."

بە گوتەی نەوزاد شێخ کامیل، ئەم بڕە پارەیە گوژمەی هەشتەمی شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانە و پێش خەرجکردنی ئەم بڕە، 83 ملیار و 120 ملیۆن دینار مابوو.

پشکی پارێزگاکان لە گوژمەی هەشتەمی پارەی گەنم بەم شێوەیە دەبێت:

سلێمانی و هەڵەبجە: 29 ملیار و 93 ملیۆن و 449 هەزار دینار
هەولێر: 24 ملیار و 815 ملیۆن و 610 هەزار دینار
دهۆک: 22 ملیار و 385 ملیۆن و 125 هەزار دینار

بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو گەنمەی ساڵی 2025 بەشێوازی نوێی ئاودێری بەرهەم هێنرابوو، هەر تۆنێکی بە 850 هەزار دینار وەرگیرا، ئەوەی بەشێوازی کۆن ئاودرابوو هەر تۆنێکی بە 800 هەزار دینار وەرگیرا.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە