Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرۆک مەسعود بارزانی و باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق

سەرۆک مەسعود بارزانی و باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق

کوردستان

سەرۆک بارزانی بۆ باڵیۆز ستیڤ فەیگن: هەمیشە ئاشتی لە شەڕ و دانوستاندن لە پێکدادان باشترە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و جەختی لەوە کردەوە، "هەمیشە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر و بەشێک نەبووە لەو کێشانەی لەسەر ئاستی هەرێمایەتیدا هەن." هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکاش گوتوویەتی، وڵاتەکەی "پشتیوانی عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆئەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئابووریی پارێزراو بێت."

رۆژی دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.

بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، "لە دیدارەکەدا باڵیۆز ستیڤ فەیگن خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە جارێکی دیکە بۆ ئەرکێکی تازە گەڕاوەتەوە عێراق و سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. هیوای خواست کە بتوانێت زیاتر بەردەوام بێت و جەختی لەوە کردەوە، ئەمریکا پشتیوانی عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆئەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئابووریی پارێزراو بێت."

وەکو لە راگەیێندراوی بارەگای بارزانی دا هاتووە، باڵیۆزەکە "جەختی لە هەماهەنگیی لایەنەکان کردەوە لەپێناو پاراستنی پڕۆسەی سەروەریی عێراق و زیاتر برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. هەروەها جەختی کردەوە، هەڕەشە لەسەر ئاسایشی عێراق هەڕەشەیە بۆسەر هەموو لایەک و عێراق هاوتەریب لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەتوانن لەم بوارەدا رۆڵێکی باش ببینن."

فەیگن جەختیشی کردووەتەوە، "ئەمریکا پاڵپشتی لە عێراقێک دەکات کە هێزە میلیشیاییەکان لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرمیی حکومەتەوە چەکدار نەبن، بۆئەوەی دەرفەتی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری لێبکەوێتەوە،" ئەمەش بەپێی راگەیێندراوەکە.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە عێراق کرد بۆ گەڕانەوەی بۆ عێراق و سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان، "دەستخۆشیی لێکرد بۆ دووبارە گەڕانەوەی و جەختی لەوە کردەوە، هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت."

سەرۆک بارزانی ئاماژەشی بەوە دا، "بۆ سەرکەوتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەر بابەتێک لە چوارچێوەی سەقامگیری و دەستووری عێراق و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بێت، ئێمە پشتیوانیی لێ دەکەین. هەروەها لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پاڵپشتیی سەرۆکوەزیرانی عێراقمان کردووە و سوورین لەسەر بەردەوامیی ئەم کارە هاوبەشانە."

سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە دا، "هەمیشە ئاشتی لە شەڕ باشترە و دانوستاندن لە پێکدادان باشترە و لێکتێگەیشتن لە ناکۆکی و گرژی باشترە، بۆیە هەمیشە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر و بەشێک نەبووە لەو کێشانەی لەسەر ئاستی هەرێمایەتیدا هەن."

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە