Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

زمانی کوردی لە سیستمی تاقیکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە کەرکووک لابرا

هەردی محەممەد

هەردی محەممەد

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەردی محەممەد
هەردی محەممەد15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

لە سیستمی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کەرکووک، زمانی کوردی لابراوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ئەو هاونیشتمانییە کوردانەی زمانی عەرەبی نازانن، لە تاقیکردنەوەکە دەرنەچن
.

رۆژی دووشەممە، 29-01-2024، ژمارەیەک لەو کەسانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کەرکووکیان کردبوو بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری، بە تۆڕی میدیایی رووداویان گوت، بەهۆی لابردنی زمانی کوردی لە سیستمی تاقیکردنەوەی ئەلیکترۆنی، نەیانتوانیوە وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە و لە تاقیکردنەوەکە دەرنەچوون.

بێستوون عەلی، یەکێک لەو کەسانەی لە تاقیکردنەوەکە دەرنەچووە، گوتی: "19 کەس پێکەوە چووینە ژوورەوە، هیچ کاممان دەرنەچووین، چونکە کورد بووین و عەرەبیمان نەدەزانی."

لابردنی زمانی کوردی لە کاتێکدایە کە بەپێی دەستووری عێراق، زمانی کوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی زمانی فەرمییە.

رێوان کاوە، یەکێکی دیکە لە بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە، دەڵێت: "ئەو کەسەی بە کوردی خوێندوویەتی، نازانێت بە عەرەبی وەڵام بداتەوە و وەک ئەوان [عەرەبەکان] تێناگات."محەممەد تاریق-یش دەڵێت: "تەنیا زمانی کوردی دەزانین، گەر کوردی نەبێت چۆن وەڵام بدەینەوە؟"

تیمی رووداو بۆ بەدواداچوونی کێشەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کەرکووکی کرد، بەڵام رێگەیان پێنەدرا بچنە ژوورەوە و بەرپرسانیش هیچ روونکردنەوەیەکیان نەدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، لابردنی زمانی کوردی بەهۆی گۆڕانکارییە لە سیستمی نوێی مۆڵەتی هاتووچۆ لە بەغداوە، کە تەنیا زمانی عەرەبی تێدا دانراوە. هاتووچۆی کەرکووکیش بە نووسراوێکی فەرمی داوای کردووە زمانی کوردی و تورکمانی بۆ زیاد بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

دوای گەیاندنی کێشەکە بە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بڕیاریانداوە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکەن.

شۆخان حەسیب، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە رووداوی گوت: "نوێنەرانی خۆمان لە پەرلەمانی عێراق ئاگادار کردووەتەوە کە رێگری بکەن و بێنە سەر هێڵ. کاتێک پەیوەندیم بە هاتووچۆی کەرکووکەوە کرد، گوتیان ئەمە تەنیا لە کەرکووک نییە، بەڵکو لە هەموو عێراقە و سیستەمەکە لە وەزارەتەوە هاتووە."

شۆخان حەسیب ئاماژەی بەوەش کرد، کێشەکەی بە د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیاندووە و ئەویش بەڵێنی داوە "لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ قسە بکات."

چاوەڕێ دەکرێت ئەم کێشەیە لە فەرمانگەکانی دیکەی کەرکووکیش دووبارە ببێتەوە، چونکە زۆربەی فەرمانگەکان لە گۆڕانکاریدان بۆ گۆڕینی سیستمی کاخەز بۆ سیستمی ئەلیکترۆنی.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە