Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

مەحموود محەممەد: لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت لادەچن

ژینەر ستار

ژینەر ستار

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، چەند رۆژێکە گفتوگۆ لە نێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت و پێشبینی دەکەین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت لابچن.


رۆژی چوارشەممە، 16 ئەیلوولی 2026، مەحموود محەممەد،گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، دەمێکە پارتی و یەکێتی لەسەر کۆمەڵێک خاڵ بۆ پێکهێنانی حکومەت رێککەوتوون، بەڵام هەندێک ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەکەدا مابوو، لەم چەند رۆژەی رابردوو گفتوگۆ لەسەر ئەو ئاستەنگانە کراوە و کارەکان چڕکراونەتەوە. دەشڵێت: پێشبینیی دەکەین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت لابچن.

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "دەبێ پارتی و یەکێتی و سەرجەم لایەنەکانی دیکە بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرن، هاوکات پێویستە هەنگاو بنێین بۆ دروستکردنی یەکڕیزییەکی نیشتمانی، ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان کارابکرێنەوە."

لە وەڵامی پرسیاری فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو لەبارەی رۆڵی وڵاتێکی دیکە لە نزیکردنەوەی یەکێتی و پارتی، مەحموود محەممەد گوتی: "ئاگاداری ئەوە نیم وڵاتێک ئەو کارەی کردبێت، بەو پێیەی کۆبوونەوە و گۆڕینەوەی پەیام لەنێوان پارتی و یەکێتی نەپچڕاوە و بەردەوام بووە."

 سەبارەت بەوەی پارتی لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆی کردووە یاخود هاوپەیمانێتییەکەی (یەکێتی و نەوەی نوێ) گوتەبێژەکەی پارتی روونی کردەوە، سەرجەم ئەو گفتوگۆیانەی لە رابردوو کراون و ئێستاش بەردەوامن، لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.

 چەند رۆژێکە هەوڵەکان بۆ پێکهێنای حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان چڕکراونەتەوە، دوێنێ سێشەممە، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە چەند رۆژی داهاتوودا، هەواڵی خۆش لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەبیستن".

هاوکات قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هۆڵی ڤێر، کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە و گوتی، لە کۆبوونەوەکەدا "باسمان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە بە خۆشحاڵییەوە هەوڵەکان چڕتر کراونەتەوە و هیوامان خواست لایەنەکان لە ماوەیەکی نزیکدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی و حکومەتێكی خزمەتگوزار لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێکبهێنن."

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە