Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مووچەخۆران لەکاتی راکێشانی پارەی مووچەکەیان. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

مووچەخۆران لەکاتی راکێشانی پارەی مووچەکەیان. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیران: گرێبەستەکان دەتوانن خانەنشین ببن

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دەتوانن لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشین بکرێن. نوێنەرێکی گرێبەستەکان دەڵێ، تاوەکو ئێستا بۆ خانەنشینی پارە لە مووچەیان نەبڕدراوە.


بەگوێرەی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە ژمارەی 10992 ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی کراوە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دەتوانن لە کۆتایی تەمەنی یاسایی کارکردنیاندا خانەنشین ببن.

لە نووسراوەکەدا هاتووە: "پێویستە فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەموو بارێکدا بە تەواوکردنی تەمەنی خانەنشینی 60 ساڵ هەواڵەی خانەنشینی بکرێن و بۆ شایستەبوونی مووچەی خانەنشینییان لە کاتی تەواوکردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینبوون ماوەی 15 ساڵ راژەیان هەبێت، بۆ ئاگاداری و کاری پێویست."

هیوا سەمەد، یەکێک لە نوێنەرانی گرێبەستەکانی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەمەنی گرێبەستەکان نەگەیشتووەتە خانەنشینبوون و پێشتریش ئاگادار نەکراوینەتەوە خانەنشین دەکرێین، بۆیە نووسراوەکە هەنگاوێکی نوێیە".

ئەو نوێنەرەی گرێبەستەکان ئاماژەی بەوە کرد، لە نووسراوەکەدا ئەوەیان بۆ روون نەکراوەتەوە، کە ئەوان بەگوێرەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی خانەنشین دەکرێن یان یاسای خانەنشینی. گوتیشی: "تاوەکو ئەمڕۆ هیچ پارەیەک لە مووچەمان نەبڕاوە بۆ خانەنشینی".

بەگوێرەی خشتەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ژمارەی گرێبەستەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 87 هەزار کەسە؛ زیاتر لە 57 هەزاریان مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆیە و 30 هەزاریان لە بەغداوە مووچەیان بۆ دەنێردرێت.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی، زۆرینەی گرێبەستەکان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانن، کە نزیکەی 38 هەزار کەسن؛ هەروەها فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتە جیاوازەکان ژمارەیان نزیکەی 45 هەزار کەسە؛ هاوکات زیاتر لە چوار هەزار گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەن.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 170 هەزار خانەنشینی شارستانی و زیاتر لە 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە