Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرۆک بارزانی و نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق

سەرۆک بارزانی و نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق

کوردستان

باڵیۆزی ئیتاڵیا بۆ سەرۆک بارزانی: رۆما بە گرنگییەوە دەڕوانێتە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ئیتاڵیا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بە گرنگییەوە دەڕوانێتە داهاتوو و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.


بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی کە رۆژی چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026 بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی دەربڕی بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو و هەڕەشەکانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.

پەیوەست بەم تەوەرانەوە، باڵیۆزی ئیتاڵیا هەڵوێستی وڵاتەکەی خستەڕوو و رایگەیاند: "بە گرنگییەوە دەڕوانینە داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەلامانەوە جێی بایەخێکی زۆرە."

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، وێڕای ئاماژەدان بە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان سوپای ئیتاڵیا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر لە ساڵانی رابردوودا، "جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرایەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە