Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کوردستان

کەشناسی: سبەی ئەگەری تۆز و خۆڵبارین هەیە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

 رووداو دیجیتاڵ


بەگوێرەی کەشناسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، سبەی هەینی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئەگەری تۆز و خۆڵبارین هەیە؛ شەممەش پلەی گەرما دادەبەزێت.


عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ کەشوهەوا بە گشتی ساماڵە، لە رۆژئاوای ناوەڕاست و باشووری عێراق هەندێک پەڵە هەور دەبێت. بەیانی و شەو فێنکە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەندە، ئەگەری هەیە لە رۆژئاوای ناوەڕاستی عێراق چالاک بێت و تۆز و خۆڵ بەرز بکاتەوە. 

هەروەها پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی 37 پلە؛ دهۆک و هەولێر 38 پلە؛ کەرکووک و نەینەوا 41 پلە؛ لە بەغدا 43 پلە دەبێت و لە پارێزگاکانی باشووریش دەگاتە 45 پلە.

بە گوتەی جابری، بۆ سبەی هەینی، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵە هەور دەبن. پلەی گەرما لە باشوور کەمێک بەرز دەبێتەوە. بەرزترین پلەی گەرما لە بەغدا 44 پلە و لە پارێزگاکانی مەیسان، زیقار و بەسرە 46 پلە دەبێت. سەبارەت بە هەرێمی کوردستان سلێمانی 38 و هەولێر و دهۆک 39 پلە، هەروەها کەرکوویش 39 دەبێت.

رۆژی شەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان کەمێک دادەبەزێت، لە باشووریش وەک خۆیان دەمێننەوە. بۆ یەکشەممە و دووشەممەش کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵە هەور دەبێت. یەکشەممە پلەی گەرما دادەبەزن و رۆژی دووشەممەش لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق کەمێک بەرز دەبنەوە.

هەر لەوبارەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17-09-2026:
ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت. ئاراستەی باش باکووری رۆژئاوا دەبێت و مەودای بینینیش لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ:
هەولێر: 39 پلە
سلێمانی: 36 پلە
دهۆک: 37 پلە
هەڵەبجە: 40 پلە
گەرمیان: 42 پلە
زاخۆ: 39 پلە
پیرمام: 33 پلە
چەمچەماڵ: 38 پلە
ئاکرێ: 37 پلە
حاجی ئۆمەران: 29 پلە

کەشوهەوای سبەی هەینی، 18-09-2026

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ. خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت، بەڵام دوای نیوەڕۆ هەندێک جار بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا چالاک دەبێت.

پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبنەوە و مەودای بینین لەنێوان 6 بۆ 8 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی:

هەولێر: 40 پلە
 سلێمانی: 38 پلە
 دهۆک: 38 پلە
 هەڵەبجە: 41 پلە
 گەرمیان: 44 پلە
 زاخۆ: 40 پلە
پیرمام: 35 پلە
 چەمچەماڵ: 39 پلە
 ئاکرێ: 39 پلە
حاجی ئۆمەران: 29 پلە


بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە