Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بە ئاراستەیەکی باش دەڕۆین بۆ پێکهێنانی حکومەت

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە "لووتکەی ئابووریی سلێمانی" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان "کۆبوونەوەی باش" کراون و گوتی: "بە ئاراستەیەکی باش دەڕۆین بۆ پێکهێنانی حکومەت".


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەی ئەمڕۆ 17ی ئەیلوولی 2026 لە شاری سلێمانی گوتی: "ناتوانم بڵێم حکومەت کەی پێکدێت، بەڵام دەتوانم یەک شت بڵێم، دەتوانم بڵێم کۆبوونەوەی باش تاوەکو ئێستا کراون لە نێوان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و لە نێوان مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی".

هەر لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەوە نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە؛ خۆشحاڵم بەوەی ئێستا کەشوهەوایەکی باشتر لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستاندا هەیە، لە نێوان یەکێتی و پارتیشدا هەیە، ئێمە هیوادارین ئەمە بگات بە ئەنجامێکی باش".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سلێمانی "بە شاری خۆشەویست" ناو هێنا و ئاماژەی بەوە کرد، خۆشحاڵە سەردانی شارەکەی کردووە و لەبارەی کۆنفرانسەکەشەوە گوتی: "پێموایە کۆنفرانسێکی زۆر بەرهەمدار دەبێت و گرنگە بۆ ئەوەی ئێمە بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن هەرێمی کوردستان ببێتە ئەو شوێنەی کە وەبەرهێنان لە هەموو سێکتەرەکاندا بکرێت، لێرەوە هەنگاو بنرێت بۆ هەموو عێراق".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد و گوتی: "لەم نزیکانە رێوڕەسمێکمان هەیە و هێزەکان هەموویان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە کۆکراونەتەوە و بە فەرمی رایدەگەیێنین".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئەیلوولی 2026 گەیشتە شاری سلێمانی و لە "لووتکەی ئابووریی سلێمانی" بەشداری کرد و گوتارێکی پێشکێش کرد.

لە گوتارەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئێمە عێراقێکمان ناوێت کە هەر پێکهاتەیەک پەنا بۆ هێز، ژمارە یان پێگەی خۆی ببات بۆ پاراستنی خۆی، بەڵکو عێراقێکمان دەوێت کە هەموومان پەنا بۆ دەستوور ببەین. دەوڵەتێکمان دەوێت کە تێیدا کورد، عەرەب، تورکمان، کریستیان، ئێزدی و سەرجەم هاووڵاتییانی عێراقی هەست بکەن مافەکانیان بە گۆڕانی حکومەتەکان یان هاوکێشەی هێز ناگۆڕدرێت، بەڵکو مافیان بە دەستوور پارێزراوە و لەلایەن دامەزراوەکانی دەوڵەت و یاساوە دەپارێزرێن."

سەبارەت بە پرسی بودجە و مووچەش نێچیرڤان بارزانی گوتی: "پرسەکانی بودجە، مووچە، نەوت و گاز و دەسەڵاتەکان دەبێت چارەسەری دەستووریی هەمیشەییان بۆ بدۆزرێتەوە، بە جۆرێک کە مافەکانی هەرێمی کوردستان و مافەکانی عێراق و تەواوی هاووڵاتییانی عێراق بپارێزرێن."


بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە