Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یەکێک لەو دوو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون

یەکێک لەو دوو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون

کوردستان

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی سەقز-بۆکان 2 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو

لە رێگەی سەقز-بۆکان، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاونیشتمانی و برینداربوونی دووی دیکە.


رووداوەکە کاژێر 10:00ی ئەمشەو پێنجشەممە، 17ی ئەیلوولی 2026 روویداوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ پارس و پژۆ 405 پێکیاندا داوە و دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی زانا عەزیزی و لوقمان خزرپوور گیانیان لەدەستداوە و دوو دیکە بریندار بوون کە یەکێکیان ناوی شیما پەرکەن-ەو رەوانەی نەخۆشخانەیەکی سەقز کراوە.

قوربانییەکان خەڵکی مهابادن و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمەکانیش رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون.

ساڵانە هەزاران کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیان لەدەستدەدەن یاخود بریندار دەبن، هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا 260 کەس لە سنووری پارێزگاکەدا بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها بەگوێرەی دوایین ئاماری دادپزیشکیی ئێران، ساڵی رابردوو 19 هەزار و 540 کەس لە سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە