Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چوار لە هاونیشتمانییە دەستگیرکراوەکان. لە وێنەکەدا ژیریی دەستکرد بەکارهێنراوە.

چوار لە هاونیشتمانییە دەستگیرکراوەکان. لە وێنەکەدا ژیریی دەستکرد بەکارهێنراوە.

کوردستان

پێنج هاونیشتمانی لە ورمێ دەستبەسەر کران

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ


پێنج هاونیشتمانی لە شاری ورمێ دەستگیر کران. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، دوای هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵ و شوێنی کاریان، هەر پێنجیان بردراونەتە شوێنێکی نادیار.


رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە لەبارەی رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکە رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 16-09-2026، فەرهەنگ دێهقان، هاونیشتمانیی خەڵکی مەرگەوەڕی شاری ورمێ، ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای دەستبەسەرکردنی، (فەرهەنگ دێهقان) بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکرانی نەخراوەتەڕوو.

هەر رۆژی چوارشەممە، (مەجید ئیبتهاج)، دانیشتووی گوندی زێوەی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی شارەکە، (واحید شەعبانی)، (بەهادور ئەسەدی) و (ساڵح دربوبەچیچەک) کە هەرسێکیان دانیشتووی گوندی (گەسیان)ـن لە مەرگەوەڕ، دەستگیر کراون.

تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکایان لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن یان شوێنی راگرتنی ئەو پێنج هاونیشتمانییە بڵاو نەکردووەتەوە.

دەستگیرکردنی ئەو هاونیشتمانییانە لەکاتێکدایە، لە شارەکانی کامێران و شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانیش لانیکەم چوار هاونیشتمانی بە ناوەکانی (یاسر حوسێنی)، (موحسین ئەسەدی)، (عەبدولباست باپیری) و (ئەحمەد حاجیپوور) بە هۆکاری رانەگەیێندراو دەستگیر کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە