Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

ئایفۆن 18 گەیشتە هەرێمی کوردستان؛ نرخەکان ئاشکرا کران

دڵنیا رەحمان

دڵنیا رەحمان

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

دوای ماوەیەک لە چاوەڕوانی، بەرهەمە نوێیەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، ئایفۆن 18، گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە رۆژی یەکشەممەوە لە رێگەی کۆمپانیای ئای زۆن لە هەولێر، دەگاتە دەستی کڕیاران.

شاهۆ شەریف، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئای زۆن، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، 17-09-2026، نزیکەی 7 هەزار و 563 کەس بۆ وەرگرتنی ئایفۆن 18 پێشوەختە ناویان تۆمارکردووە و لە رۆژی یەکشەممەوە دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی مۆبایلەکانیان."

بە گوتەی شاهۆ شەریف، نرخی ئایفۆن 18 پڕۆ لە هەزار و 389 دۆلار و ئایفۆن 18 پڕۆ ماکس لە هەزار و 489 دۆلارەوە دەستپێدەکات. هەروەها نرخی ئایفۆنە نوێیە چەماوەکە 2 هەزار و 799 دۆلارە.

جیا لەوانەی پێشوەختە ناویان تۆمارکردووە، بەشێک لە خوازیارانی ئایفۆن داواکاریی تایبەتیان پێشکێش کردبوو بۆ ئەوەی مۆبایلەکە زووتر وەربگرن. هەر ئەمڕۆ هەینی، چەند کەسێک بە نرخی هەزار و 750 دۆلار مۆبایلەکانیان وەرگرت.

ناتالیا سەنگەر و دایکی، کە ئینفلوێنەرن و ساڵانە لە یەکەمین کڕیارەکانن، ئەمساڵیش یەکەم کەس بوون سەردانی کۆمپانیای ئای زۆنیان کرد. ناتالیا بە رووداوی گوت: "ئێمە پێشوەختە ناومان تۆمارکردبوو، حەزمان لێیە یەکەم کەس بین ئایفۆن 18 تاقیبکەینەوە."

رێژین عەبدولستار، یەکێکی دیکە لە کڕیارەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ کارەکەی پێویستی بە مۆبایلێکی باش هەیە و گوتی، "ئەمساڵ ئایفۆن 18 کامێرا و پاترییەکەی زۆر باشتر کراوە."

کڕیارێکی دیکە بە ناوی شەماڵ جەبار باسی لە تایبەتمەندییەکی کۆمپانیاکە کرد و گوتی: "پێویستە دوو ساڵ جارێک مۆبایلەکەت بگۆڕیت، کۆمپانیای ئای زۆنیش ئەو تایبەتمەندییەی هەیە کە دەتوانیت مۆبایلە کۆنەکەت بهێنیت و لەگەڵ مۆبایلێکی نوێدا بیگۆڕیتەوە."

بڕیارە لە رۆژی یەکشەممە، 20-09-2026، مۆبایل و بەرهەمەکانی ئایفۆن 18 بە فەرمی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەست بن.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە