Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

رزگاری.. هاووڵاتییەک شارەوانی بە "جیاکاری" لە لابردنی زیادەڕۆیی تۆمەتبار دەکات

هونەر حەمید

هونەر حەمید

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید
هونەر حەمید18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای رزگاری، شارەوانیی قەزاکە بە جیاکاریکردن لە هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، "باخچەی بەردەم ماڵەکەیان تێکداوە، بەڵام هی سەرۆکی شارەوانییان وەک خۆی هێشتووەتەوە." قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، داوای روونکردنەوەیان لە سەرۆکی شارەوانی کردووە.

شارەوانیی رزگاری باخچەی بەردەم ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەد بەدر تێکدەدات، بە پاساوی ئەوەی کە گوایە ئاژەڵ و پەلەوەری تێدا بەخێوکراوە، بەڵام ناوبراو ئەو پاساوە رەتدەکاتەوە.

محەممەد بەدر، بە رووداوی گوت: "ئێستا باخچەکەیان تێکداوە و بووەتە خۆڵ، لە زستانیشدا دەبێتە قوڕاو، کەچی باخچەی بەردەم ماڵی سەرۆکی شارەوانی لانەبراوە."

بەگوێرەی وێنەکان، باخچەی بەردەم ماڵی سەرۆکی شارەوانیی رزگاری کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی زیادەڕۆییە، لانەبراوە و گەراجی ئۆتۆمبێلیشی تێدایە.

لەمبارەیەوە، جەمال ساڵح، قایمقامی قەزای رزگاری، بە رووداوی راگەیاند: "هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی هەموو کەسێک دەگرێتەوە، جا بەرپرسی حکومی بێت یان حیزبی. داوامان لە سەرۆکی شارەوانی کردووە روونکردنەوەمان لەسەر ئەو بابەتە پێبدات."

هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی لە قەزای رزگاری لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە