Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

سلێمانی؛ قوتابخانەیەک 20 ساڵە لە خانوویەکی کرێدایە و مەترسیی رووخانی لەسەرە

نزار جەزا

نزار جەزا

19-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نزار جەزا
نزار جەزا19-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

قوتابخانەی کێلەسپی لە سنووری پەروەردەی سلێمانی، ماوەی نزیکەی 20 ساڵە لەنێو خانوویەکی کرێی 150 مەتریدا دەوامی تێدا دەکرێت، کە بۆ ژیانی ماڵێک گونجاوە، نەک بۆ خوێندنی زیاتر لە 150 قوتابی. سەرەڕای بچووکیی شوێنەکە و مەترسیی رووخانی بیناکە، قوتابخانەکە ئاستێکی بەرزی لە خوێندندا هەیە.


دیوارەکانی قوتابخانەکە درزیان تێبووە و مەترسیی رووخانیان لەسەرە. پۆلەکانی بۆ نزیکەی 12 قوتابی دروستکراون، بەڵام ئێستا زیاتر لە دوو هێندە قوتابییان تێدایە.

شەماڵ سەلام، بەڕێوەبەری قوتابخانەی کێلەسپی، بە رووداوی راگەیاند: "قوتابخانەکەمان ئاستی سێیەمی وەرگرتووە، لەکاتێکدا شایەنی پلەی چوار بووین کە بەرزترین پلەیە، چونکە هەموو رێنماییەکانی پەروەردە جێبەجێ دەکەین و ئاستی قوتابییەکانیش باشە، بەڵام بەهۆی بیناکەوە یەک پلە داشکاین."

بەڕێوەبەری قوتابخانەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە پۆلەکان زۆر قەرەباڵخن و هەر پۆلێک 30 بۆ 35 قوتابی تێدایە، کە ژینگەیەکی ناتەندروستە بۆ فێربوون. هەروەها گوتی: "کابینەکان مەترسییان لەسەر ژیانمان دروستکردووە، چونکە چەند جارێک کارەبا چووەتە سەریان و ئاگریش کەوتووەتەوە."

بەهۆی نەبوونی گۆڕەپان، لە پشووەکاندا زیاتر لە 150 قوتابی لە بەردەم ماڵاندا یاری دەکەن، ئەمەش دراوسێکانی بێزار کردووە.

نەسرین حەمەئەمین، یەکێک لە دراوسێکانی قوتابخانەکە، دەڵێت: "داواکارین قوتابخانەیەکیان بۆ بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئێمەش ئاسوودە بین. منداڵەکان زۆر بێزاریان کردووین، تەنانەت دێنە سەر بان و بەرد هەڵدەدەن. بەهۆی باشیی مامۆستا و بەڕێوەبەرەکەوە هەموویمان قبووڵ کردووە."

لە سنووری هەر 10 پەروەردەکەی سلێمانی، 17 قوتابخانەی دیکە هاوشێوەی کێلەسپی لە خانووی کرێدان و پێویستیان بە بینای نوێیە.

لەمبارەیەوە، نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بە رووداوی گوت: "قوتابخانە دەبێت کەشێکی تایبەتی هەبێت، بەڵام ئەو بینا کرێیانە لە ناچاریدا وانەی تێدا دەخوێنرێت. ئەو ناوچانەی قوتابخانەکانیان لە بینای کرێدایە، یان لە سنووری شارەوانیدا نین، یان لەپڕ ژمارەی دانیشتووانیان زیاد بووە. بەهیواین حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو کێشەیەمان بۆ چارەسەر بکات."

قوتابخانەی کێلەسپی دەکەوێتە گوندێکەوە کە نزیکە لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی، بۆیە ژمارەی دانیشتووان و قوتابی لەو ناوچەیە بەردەوام لە زیادبووندایە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە