Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت بەغدا بەتەواوەتی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا جێگیر بکات

وەرزێر خەلیل

وەرزێر خەلیل

19-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
وەرزێر خەلیل
وەرزێر خەلیل19-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجە یاسایەکی گرنگە و پێویستە حکومەتی فیدراڵ لەکاتی ئامادەکردنیدا بەتەواوەتی پشکی هەرێمی کوردستان جێگیر بکات. ئاماژە بەوەش دەکات کە دەستپێکردنی گفتوگۆی لیژنە هونەرییەکان بەتەنیا بەس نییە و دەبێت هاوئاهەنگی جیدی لەگەڵ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت.


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی پرسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق و مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان گوتی: "مەسەلەی بودجە زۆر پێویستە بەهەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و دەبێت بەغدا رەچاوی ئەوە بکات. یاسای بودجە یاسایەکی گرنگە و پێویست بەوە دەکات بە جیدی لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ هەرێمی کوردستان قسە بکرێت."

گوتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی بوو لە پرسەی کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی کوردستان لە هەولێر.

سەبارەت بە هەوڵە تەکنیکییەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئێستا لیژنەی هونەری (فەنی) دەستیان بە گفتوگۆ کردووە، بەڵام ئەوە بەس نییە؛ ئەوەی ئێمە داوای دەکەین ئەوەیە کە پێویستە بەغدا لە بابەتی یاسای بودجەدا بەتەواوەتی پشکی هەرێمی کوردستان جێگیر بکات و ئەو پرۆژەیاسایەش بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت."

کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا و لەبارەی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و بەتایبەت گفتوگۆکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی باسی لەوە کرد: "گومانی تێدا نییە ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکان لە ئەنجامی گفتوگۆکاندا بگەنە ئەنجامێکی باش، شتێکی زۆر باشە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حیزب کرد و گوتی: "پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەی بەردەوامیان هەیە، بەو هیوایەی ئەم کۆبوونەوانە بگەنە ئەنجامێک کە خێری هەموو هەرێمی کوردستان تێدابێت بە هەموو پێکهاتەکانییەوە ."

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە