Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پارە و لۆگۆی هەژماری من.

پارە و لۆگۆی هەژماری من.

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەهیدان بۆ کەسوکاری شەهیدان: هەرچی زووە وەرن (هەژماری من) پڕبکەنەوە

ژینەر ستار

ژینەر ستار

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

وادەی خۆتۆمارکردن لە (هەژماری من) کۆتایی هاتووە، بەڵام 1400 کەسوکاری شەهید لە سلێمانی (هەژماری من)یان پڕنەکردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەهیدان دەڵێ، پێویستە زوو بێن و فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.


ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى سلێمانی بە رووداوی گوت: "هەرچەندە وادەی خۆتۆمارکردن لە پرۆژەی (هەژماری من) لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە، بەڵام زیاتر لە 1400 کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراو (هەژماری من)یان پڕنەکردووەتەوە. داوایان لێ دەکەین هەرچی زووە سەردانمان بکەن".

سەبارەت بە هۆکاری پڕنەکردنەوەی (هەژماری من)، ئەدیب لەتیف ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان زۆربەیان کەسانی بەتەمەنن یان لە گوندە دوورەدەستەکان و نەیانتوانیوە لە کاتی خۆیدا هەژمارەکە پڕبکەنەوە، هاوکات بەشێک لەو کەسانە لە ئەورووپان و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.

ئەدیب لەتیف ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەگەڵ وەزارەتی شەهیدانی هەرێمی کوردستان قسەیان کردووە و "پێیان گوتووین هەرچەندە وادەی پڕکردنەوەی فۆرمەکە بە فەرمی کۆتایی هاتووە، بەڵام لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بانگەواز بکەن بۆ ئەو کەسانە با (هەژماری من) پڕ بکەنەوە و ئەم مانگەش هاوکار دەبین مەترسی لەسەر مووچەکانیان دروست نەبێت".

31ی ئاب وادەی خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەی (هەژماری من) لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات. 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە