Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی شاری هەولێر لە شەودا. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

دیمەنێکی شاری هەولێر لە شەودا. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

کوردستان

پێدانی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان ئاسایی بووەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئاساییبوونەوە دۆخی بەرهەمهێنانەوەی گاز، دوو رۆژە کارەبای نیشتمانی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە، بە جۆرێک لە بەشێکی ناوچەکان گەیشتووەتە 24 کاژێر.


رۆژی یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوو رۆژ پێش ئێستا لە هەندێک شوێن 10 کاژێر کارەبای موەلیدەمان دەدا، بەڵام دوو رۆژە کارەبای نیشتمانی زۆر باش بووە، ئێستا رۆژانە تەنیا پێنج تاوەکو شەش کاژێر موەلیدە هەڵدەکەین و ئەوەی دیکە هەمووی کارەبای نیشتمانییە".

سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر داوایەک ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکات و دەڵێ: "تەنیا یەک کێشەمان هەیە، داوا دەکەین وەزارەتی کارەبا خشتەیەکی دیاریکراومان بۆ دابنێت بۆ کارکردنی موەلیدەکان".

هەکار هرووری، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە رووداوی گوت: "پێش ئەو دوو رۆژ، کارەبا زۆر خراپ بوو، بەڵام دوێنێ و ئەمڕۆ هیچ کارەبا نەبڕاوە و کارەبای نیشتمانی 24 کاژێرییە و هیچ کێشەی نییە، مەگەر لە شوێنێک گرفتێکی تەکنیکی هەبێت".

لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجەش بە هەمان شێوە هیچ گرفتێک لە پێدانی کارەبادا نەبووە. عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "نە پێش ئەو دوو رۆژە و نە لەم دوو رۆژەشدا هیچ کێشەیەکمان نەبووە و بەردەوام کارەبای 24 کاژێریی نیشتمانیمان هەیە؛ مەگەر گرفتێکی تەکنیکی رووبدات موەلیدە بخەینەکار، ئەگینا کارەبا بەردەوام هەیە و پێویست بە موەلیدە ناکات".

ئەم باشبوونەی دۆخی کارەبا دوای ئەوە دێت، رۆژی 16ی ئەیلوولی 2026 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بۆ هاوبەشانی کارەبا رایگەیاندبوو: "کۆمپانیای دانەگاز بڕی هەناردەی گازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمکردووەتەوە، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 1000 مێگاوات کەمیکردووە".

بەڵام رۆژێک دوای ئەوە، وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوێکی نوێدا گوتی: "پڕۆسەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە چووە و 1400 مێگاوات کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕاوەتەوە و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە".

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە