Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

کوردێک بووە بەڕێوەبەری پەروەردەی خورماتوو

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

 رووداو دیجیتاڵ

کوردێک کرایە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای خورماتوو لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین و  دەڵێ: "سبەی دووشەممە بە فەرمی دەستبەکار دەبم".


بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سەلاحەدین، کە پاڵپشتە بە فەرمانی وەزاری لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق و رۆژی یەکشەممە، 20ی ئەیلوولی 2026 دەرچووە، (ئاریان سابیر خزر ئەحمەد) لە شوێنی (نەزیر عەلی حەمەد) کە بە نەتەوە عەرەب بوو، بە وەکالەت کرایە بەڕێوەبەری پەروەردەی خورماتوو.

ئاریان سابیر، بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی خورماتوو، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نووسراوەکە گەیشتووەتە پەروەردەی خورماتوو و سبەی بە فەرمی دەستبەکار دەبم."

لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، ئەو پۆستە لە کورد وەرگیرابووەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، پۆستەکە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، بەڵام داویەتی بە حیزبی شیوعیی کوردستان. 

قەزای خورماتوو، دەکەوێتە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، یەکێکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. 

بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی خورماتوو کێیە؟

ئاریان سابیر خزر ئەحمەد، لەدایکبووی ساڵی 1989یە، خێزاندارە و 15 ساڵ خزمەتی هەیە لە بواری پەروەردەدا، 11 رۆمان و کتێبی چیرۆکی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە. 

2010 بەشی تورکی لە کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی کەرکووک تەواوکردوە. 2011 دامەزراوە. ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانە و ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندییە لە یەکێتیی گشتیی ئەدیب و نووسەرانی عێراق. هاوکات ئەندامی حیزبی شیوعیی کوردستانیشە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە