Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک کۆچبەر

ژمارەیەک کۆچبەر

کوردستان

لە هەفتەیەکدا سێ گەنجی کورد لە فەرەنسا یان رێی گەیشتن بەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

لە یەک هەفتەدا، سێ گەنجی کورد لە ئەورووپا گیانیان لەدەستداوە. یەکێکیان بەهۆی سەرما و ڤایرۆسەوە لە فەرەنسا، یەکێکیان بە جەڵتەی دڵ و سێیەمیشیان کوژراوە.


رەنج پشدەری، چالاکڤانی بواری کۆچبەران لە ئەورووپا، رۆژی یەکشەممە (20ـی ئەیلوولی 2026)، بە رووداوی راگەیاند: "لەم هەفتەیەدا سێ گەنجی کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە. یەکێکیان ناوی شڤان ئیسماعیل خەلیل، خەڵکی رانیە و لەدایکبووی2006 ـە. شڤان لە رێگەی لیبیاوە چووە فەرەنسا و لەوێ لەنێو جەنگەڵەکاندا بەهۆی سەرما و سۆڵەوە تووشی ڤایرۆس و نەخۆشی بووە."

وەک رەنج پشدەری دەڵێ، شڤان ئیسماعیل 10 رۆژ لە نەخۆشخانەی شاری لیلی فەرەنسا لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی درەنگ گەیێندرابووە نەخۆشخانە و ڤایرۆسەکە کاریگەریی زۆری لێکردووە لە گۆ کەوتووە، شەوی رابردوو کاژێر 12:00 گیانی لەدەستدا.

سەبارەت بە دوو گەنجەکەی دیکە، رەنج پشدەری گوتی: "گەنجێکیان بە ناوی بژار فازڵ باکوزی، کە خەڵکی دهۆکە و سەر بە دەڤەری دۆسکییە، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە و هێشتا کەسوکاری ئاگاداری مردنی نین. گەنجی سێیەمیش کوژراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاریی ورد لەسەر ناسنامەکەی و هۆکاری کوژرانی لەبەردەستدا نییە".

رەنج پشدەری گوتیشی: "لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا لەسەر هێڵین بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و ناردنەوەی تەرمی شڤان ئیسماعیل بۆ کەسوکاری لە رانیە. نوێنەرایەتیی حکومەتیش ئامادەیی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک دەربڕیوە."

عەلی دۆلەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئاگاداری رووداوەکانین، بەڵام پێویستمان بە کاتە تاوەکو وەفاتنامەکانیان دەردەچێت، دوای ئەوە تەرمەکانیان رەوانە دەکەینەوە و کەسوکاریشیان لەسەر هیڵن لەگەڵمان."
 
رێگەی کۆچی نایاسایی بەرەو ئەورووپا، بەتایبەت لە رێگەی لیبیا یان دارستانەکانی فەڕەنسا و بیلاڕووسەوە، ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان گەنجی کورد. 

کۆچبەران لە دارستانەکانی فەڕەنسا لە بارودۆخێکی تەندروستیی زۆر خراپدا دەژین و بەهۆی سەرما و نەبوونی شوێنی حەوانەوە، زۆرجار تووشی نەخۆشیی کوشندە دەبن پێش ئەوەی بتوانن لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە بگەنە ئەورووپا.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە