Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: سینەما کورتترین رێگەیە بۆ ئەوەی چیرۆکی گەلەکەمان بە جیهان بگەیێنین

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای بینینی فیلمی (بەهەشت نابینی، ئەگەر ژن بتکوژێت)، سینەمای بە کورتترین رێگە نیشاندا بۆ گەیاندنی چیرۆکی قارەمانێتی و قوربانیدانی گەلی کورد بە گەلانی جیهان و دەستخۆشی لە ستافی فیلمەکە کرد کە بەرخودانی پێشمەرگە و کچە شەڕڤانانیان زیندوو راگرتووە.


رۆژی یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، بە ئامادەبوونی نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی فەرشی سوور و پێشاندانی فیلمی (بەهەشت نابینیت، ئەگەر ژن بتکوژێت) لە هەولێر بەڕێوەچوو.

نێچیرڤان بارزانی دوای بینی فیلمەکە گوتارێکی پێشکێش کرد و گوتی: "سینەما و فیلم کورتترین رێگەن بۆ ئەوەی ئێمە وەک میللەتێک چیرۆک و بەسەرهاتی خۆمان بە گەلانی دنیا بگەیێنین. خەریکە لە بیرمان دەچێت کە بە چ قارەمانییەک و بە خوێنی چەندین شەهید بەرگری لە کوردستان کرا. بە سوپاسەوە بۆ هاوپەیمانان کە هاوکارییان کردین، بەڵام لەسەر زەوی ئەوەی خوێنی دا و بەرگریی کرد، پێشمەرگە قارەمانەکانمان بوون. ئەمڕۆ لێرەوە پێیان دەڵێین خوێن و ماندووبوونیان بە فیڕۆ نەچووە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشیی تایبەتی لە (هەڵکەوت مستەفا) دەرهێنەری فیلمەکە و (ئاڤان جەمال) خانمە ئەکتەری سەرەکی کرد و گوتی: "ئاڤان خان لەم فیلمەدا بە شێوازێکی زۆر جوان بەرخودانی پێشمەرگە و هەروەها بەرخودانی ئەو کچە شەڕڤانانەشی بیرهێناینەوە کە لە کۆبانێ و شوێنەکانی دیکە شەهید بوون، بەڕاستی ئیشێکی گەورەی کردووە".

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و فەرماندەیی زێرەڤانی و هێزە عێراقییەکانی لە مووسڵ کرد کە هاوکار بوون لە بەرهەمهێنانی فیلمەکەدا، هاوکات دەستخۆشی لە وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق کرد کە فیلمەکەی وەک بەربژێری فەرمیی عێراق بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکار دیاریکردووە.

دەقی قسەکانی نیچیرڤان بارزانی

"کاکە بێستوون لە دەستپێکردنی قسەکانیدا، باسی ئەوەی کرد کە من چۆن هەڵسەنگاندنی ئەو فیلمە بکەم. بەڕاستی من ئەوە بۆ پسپۆڕان بەجێ دەهێڵم، بەڵام ئەوەی کە من دەمەوێ بیڵێم لەدوای بینینی ئەو فیلمە، بۆ ئێمە وەک میللەتێک، ئەوەی کە بیرم هاتەوە، ئەوەبوو بەڕاستی سینەما و فیلم، کورتترین رێگەیە بۆ ئەوەی ئێمە چیرۆک و بەسەرهاتی خۆمان بە گەلانی دنیا بگەێنین.

واتە من کە سەیری ئەو فیلمەم دەکرد، ئەمە ماوەیەکی زۆر نییە، چەند ساڵێکە، بەڵام خەریکە لە بیرمان دەچێت، خەریکە لە بیرمان دەچێت کە بە چ قارەمانییەک، بە خوێنی چەندین شەهید کە بەرگرییان لە کوردستان کرد. ئێمە بە سوپاسەوە بۆ هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، ئەو وڵاتانەی کە یارمه‌تیی هەرێمی کوردستانیان دا، بەڵام لە سەر زەوی ئەوەی کە بەرگریی کرد، ئەوەی کە خوێنی دا، ئەوەی کە ماندوو بوو، پێشمەرگە قارەمانەکانی ئێمە بوون، کە دەمەوێ لێرە یادی هەموو ئەو قارەمانانە بکەینەوە، ئەوانەی کە لە پێناوی کوردستاندا خوێنیان رشت، ئازاریان کێشا، شەهید بوون، بریندار بوون، و ئەمڕۆ لێرەوە پێیان دەڵێین کە خوێنیان بە فیرۆ نەچووە، ماندووبوونیان بە فیرۆ نەچووە.

بەڵام گرنگە ئێمە بتوانین لەرێگەی فلیم و سینەماوە بەسەرهات و چیرۆکی میللەتی خۆمان بە دونیا بگەێنین.

لەم فیلمەی کە سەیرم کرد ئەمڕۆ، دەمەوێ یەکەم شت دەستخۆشی و سوپاسێکی تایبەتیی کاکە هەڵکەوت بکەم. بەڕاستی کارێکی زۆر جوانی کردووە و چەپڵەی بۆ لێ دەدەین.

پڕ بە دڵ و بە بێ موجامەلەش تەقدیر و سوپاسی رۆڵی ئاڤان خان بکەم، با لە بیرمان نەچێت کە بەڕاستی ئاڤان خان لەم فیلمەدا نەک تەنیا بەرخوەدانی پێشمەرگە، بەڵکو بەرخودانی ئەو کچە شەڕڤانانەش بە بیر هێناینەوە، ئەوانەی کە لە کۆبانێ و لە شوێنەکانی دیکە شەهید بوون. بەرخودانی هەموو ئەوانەی پیشانی ئێمە دا. من دەمەوێ بە رێز و بە سوپاسەوە چەپڵەیەکی بەهێز بۆ ئاڤان خان لێ بدەین. بەڕاستی ئیشێکی گەورەی کردووە، دەستخۆش، دەستخۆش.

سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەم، هێزەکانی زێرەڤانی کە یارمه‌تییاندا بۆ ئەوەی ئەم فیلمە بەرهەم بێت، جەنابی وەزیریش تەشریفی هەیە لێرە، سوپاسی دەکەین.

سوپاسی هێزەکانی عێراقی دەکەین، لەوانەی کە یارمه‌تیدەر بوون لە مووسڵ، کە یارمه‌تیی ئەوەیان دا کە ئەم فیلمە دروست ببێت. بە سوپاسەوە بۆ هەموو هێزەکانی بەرگریی عێراقی کە یارمه‌تیی ئەم فیلمەیان دا. سوپاسی وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق دەکەین کە ئەم فیلمەیان بەربژێر کردووە بۆ ئەوەی لە ئۆسکار پیشان بدرێت. 

بە دڵنیاییەوە دەبێت لێرەشەوە سوپاسی وڵاتی نەرویجیش بکەین، کە بەشێک لەو فیلمە هەم لەوێ بەرهەم هاتووە و هەم فەندیش کراوە و یارمه‌تیی پێویستی بۆ تەرخان کراوە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیریی نەرویج، ئەوانیش جێی سوپاس و پێزانینن. من لەمە زیاتر قسەم نییە، تەمەنای سەرکەوتنتان بۆ دەکەم کاکە هەڵکەوت، ئاڤان خان، ئینشەڵڵا ئێوە سەرکەوتوو بن، نموونەتان زیاد بێت لەم وڵاتە و حکومەتی هەرێم و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتیش هەموویان و بەشی کەرتی تایبەتیش با لە بیرم نەچێت، کەرتی تایبەتیش لەوەدا دەوری هەبووە، ئەوان لە دروستکردنی ئەم فیلمە، دەمەوێ سوپاسیان بکەم. 

ئەگەر کەسێکیشم لە بیر چووبێت بەڕاستی هەر لێرەوە نامەوێ ئەوە بێت، دەمەوێ سوپاسی هەر هەموو، هەموویان بکەم، کارێکی زۆر زۆر جوانتان کردووە، دەستان خۆش بێت، ئینشەڵڵا نموونەتان زۆر بێت و سەرکەوتوو بن و زۆر سوپاس بۆ هەموو لایەک."

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە