Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رێبین ستار، ئەو ئاسنگەرەی کوردەی خانەقین لەسەر زمانی کوردی دەستگیرکرا و ئەشکەنجەدرا

رێبین ستار، ئەو ئاسنگەرەی کوردەی خانەقین لەسەر زمانی کوردی دەستگیرکرا و ئەشکەنجەدرا

کوردستان

بەرپرسانی ئەمنیی دیالە لەسەر دۆسیەی رێبنیی ئاسنگەر بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگای دیالە، لەسەر دۆسیەی رێبین ستار، ئاسنگەرە کوردەکەی خانەقین، بانگهێشتی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەکرێن.  

رۆژی یەکشەممە 20ی ئەیلوولی 2026، شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و نازک ئەحمەد، نوێنەری خانەقین لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رێبین ستار-ی ئاسنگەریان بردە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق و لیژنەکە لە نزیکەوە گوێی لە قسەکانی گرت.

دوای ئەوەی لە بەرنامەی "لەگەڵ رەنج"ی تۆڕی میدیایی رووداودا باسی لە رەوشی خانەقین و پرۆسەی تەعریب لەو قەزا کوردنشینە کرا، رێبین ستاری ئاسنگەر، گەنجە کاکەییەکەی خانەقین، رۆژی 30ی ئابی 2026 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیر کرا. هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئەوە بوو کە نووسینی کوردی بۆ تابلۆی دووکانەکەی لەپاڵ نووسینە عەرەبییەکەدا زیاد کردبوو و، بە گوتەی خۆی، لە زینداندا ئەشکەنجە دراوە.

دوای 3 رۆژ لە دەستگیرکردنی، رێبین ستار ئاسنگەر ئازاد کرا، ئەوەش دوای ئەوەی لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کرابوون، بردرایە بەردەم دادوەر.

رێبینی ئاسنگەر، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باسی ئەو رەفتارە نامرۆڤانە و ئەشکەنجەیەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دیالەوە بەرامبەری کراوە بۆ لیژنەکەی کردووە و گوتی: "ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق نیگەرانیی خۆیان لەو هەڵسوکەوتە و ئەشکەنجەدانە دەربڕی و باسیان لەوە کرد کە رێکاری پێویست دەگرنەبەر و بەڕێوەبەری هەواڵگریی دیالە و قەزای خانەقین بانگهێشتی لیژنەکە دەکەن".

رێبینی ئاسنگەر هەروەها گوتی:"لیژنەکە داوایان کرد لەکاتی بانگهێشتکردنەکەدا خۆشم ئامادە بم، بۆ ئەوەی رووبەڕووی یەکدی بکرێینەوە و بەڵێنیان دا، لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە بکرێت کە ئەشکەنجەیان داوم."

بە گوتەی نازک ئەحمەد، نوێنەری قەزای خانەقین، کە ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلوولی 2026 قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد، لیژنەی ئاسایش و بەرگری نیگەرانی و بێزاریی خۆیان لەو شێواز و رەفتارە دەربڕیوە و ئاماژەیان بەوە کردووە، چەندین کەیسی هاوشێوەی ئەشکەنجەدان هەن، بۆیە بڕیاریان داوە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکەن و بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگای دیالە بانگهێشتی لیژنەکە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە