Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندی سێناتی فەرەنسا و کۆنسووڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر.

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندی سێناتی فەرەنسا و کۆنسووڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر.

کوردستان

سەرۆک بارزانی و شاندێکی سێناتی فەرەنسا جەخت لە پەیوەندیی دۆستانە دەکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەرەنسا دەکات و هەردوولا جەخت لە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا دەکەنەوە.
 

رۆژی سێشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە شاندێکی سێناتی فەرەنسا کرد كە پێكهاتبوو لە رێمی فێرۆ، سیناتۆری هەرێمی پاریس و ئۆلیڤیێ بلیتز، سیناتۆری هەرێمی ئۆرن هەروەها باڵیۆز ئیمانوێل مینیۆ، كۆنسووڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو.

بەگوێرەی بارەگای بارزانی شاندە فەرەنسییەکە "پێزانینیان بۆ رۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان و بنیاتنانی دامەزراوەكانی هەرێم[ـی کوردستان] و فەرماندەییكردنی هێزی پێشمەرگە و تێكشكاندنی داعش هەبوو".

بارەگای بارزانی دەشڵێت، شاندەکە "رۆڵی سەرۆک بارزانیان لە هەوڵدان بۆ جێگیركردنی بنەماكانی سەقامگیری و پێكەوەژیان لە كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەرز نرخاند. شاندی میوان جەختیشیان لە پەیوەندیی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی كوردستان كردەوە كە پەیوەندییەكی مێژوویی و سیاسی و كولتووری و جەماوەریی هەمەلایەنە و رەگداكوتاوە و گەل و حكومەتی فەڕەنسا هەمیشە بەچاوی رێزەوە سەیری خەبات و قوربانیدان و پەرۆشی بۆ پێكەوەژیان و دیموكراسیی گەلی كوردستان دەكەن".

سەرۆک بارزانی لە دیدارەکەدا "کورتەیەکی لە بارەی مێژووی پەیوەندییەكانی فەڕەنسا و گەلی كوردستان لە قۆناخە جیاجیاكان و سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول و سەردەمی راپەڕین و هەوڵی فەڕەنسا بۆ دەركردنی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش و پاراستنی هەرێمی كوردستان و یارمەتیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان و هاتنی سەرۆک ئۆلاند و سەرۆک ماكرۆن بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها كردنەوەی رێڕەوێک لە شاری پاریس بەناوی پێشمەرگە خستەڕوو". ئەمە بەگوێرەی بارەگای بارزانی.

سەرۆک بارزانی هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە،  "هەموو ئەو وێستگە مێژووییانە بەڵگەنە بۆ بوونی هاوبەشی و پەیوەندییەكی پتەوی دۆستانە لەنێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا".

بارەگای بارزانی دەشڵێت: لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایەسەر بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و سەرۆک بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان هیچ كات بەشێک نیە لەو گرژی و شەڕانەی لە ناوچەكەدا هەن و هەمیشە بەشێكە لە چارەسەر".

سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی دۆخی عێراقیش ئاماژەی بەوە داوە، "بەردەوامین لە پاڵپشتیكردنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی دەستوور و بنەماكانی هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی جێبەجێ بكرێن و دامەزراوەكانی دەوڵەت و سەقامگیری بپارێزرێن".

 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە