Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی دیناری عێراقی

وێنەی دیناری عێراقی

کوردستان

هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچەی زیندانیانی سیاسی دەچێتە بەغدا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، ئەوەش بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی تایبەت بە پرسی مووچەی زیندانییانی سیاسی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ.


رۆژی سێشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2026 ئەحمەد مام رەسوول، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتمان بە سەرپەرشتیی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان دەچێتە بەغدا بۆ بابەتی مووچەی زیندانیانی سیاسی. بڕیار بوو ئەم هەفتەیە بڕۆن، بەڵام بەهۆی سەردانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دواکەوت بۆ هەفتەی داهاتوو."

سەبارەت بە قۆناخی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانیانی سیاسی گوتی: "هەموو رێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لە کوردستان تەواو کراون. چەند مانگێکە لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش رەزامەندی دەربڕیوە کە بڕۆینەوە بەغدا".

بە گوتەی ئەحمەد مام رەسوول، سەردانەکە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵە و گوتی:"بۆ درێژەدان بە رێکارەکانە، تاوەکو لە بودجەی ساڵی داهاتوودا جێگری بکرێن".

ئامانج لەم هەنگاو و سەردانەی شاندی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە تەواوی شایستە داراییەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە بودجەی ساڵی 2027دا دەستەبەر بکرێن و مافە یاساییەکانیان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ لێ بکرێ.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی شەهیدان بۆ رووداو، 25 هەزار و 868 زیندانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هەن کە هەموویان سوودمەند دەبن؛ هەروەها 36 هەزار و 602 شەهیدی سەنگەر، 11 هەزار و 275 شەهیدی جینۆساید و 20 هەزار و 489 شەهیدی هاووڵاتی هەن.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە