Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووباری ئەڵوەند لە خانەقین

رووباری ئەڵوەند لە خانەقین

کوردستان

رووباری ئەڵوەند پاک دەکرێتەوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

رووباری ئەڵوەند لە خانەقین پاک دەکرێتەوە و نوێنەری قەزاکەش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سبەی یان هەفتەی داهاتوو خاوێنکردنەوەکە دەستپێدەکات.


نازک ئەحمەد، نوێنەری قەزای خانەقین لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رەزامەندیی موسەننا تەمیمی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراقیان وەرگرتووە بۆ پاککردنەوەی رووباری ئەڵوەند بە درێژایی 1 کیلۆمەتر، کە لە پردی ئەڵوەندەوە دەستپێدەکات.

قەزای خانەقین، دەکەوێتە سنووری پارێزگای دیالە، یەکێکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

نوێنەرەکەی خانەقین ئاماژەی بەوەش کرد، دوای وەرگرتنی رەزامەندییەکە، بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی دیالە پەیوەندیی پێوە کردوون و پێی راگەیاندوون کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بەخاوێنکردنەوەی رووباری ئەڵوەند دەکەن و "سبەی یان هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکەن."

رووبارەکە، کە بە شادەماری خانەقین دادەنرێت، قەزاکە دەکاتە دوو بەش. ساڵی 2022 لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی شارەکەوە رووبارەکە پاککرایەوە، بەڵام ئێستا جارێکی دیکە زبڵ و پاشماوەیەکی زۆری تێدا کۆبووەتەوە و دیمەنێکی ناشیرینی بە شوێنەکە بەخشیوە.

پێشتر، رەنج سەنگاوی لە بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)ـدا، کە تایبەت بوو بە پرۆسەی تەعریب لە خانەقین، سەردانی سەر رووبار و پردی ئەڵوەندی کرد و دیمەنی فڕێدانی پاشماوە و زبڵی ناو رووبارەکەی پیشاندا، کە بووەتە هۆی داپۆشینی بەشێکی زۆری رووبارەکە.

رووباری ئەڵوەند، کە بە چەمی ئەڵوەندیش ناسراوە، درێژییەکەی نزیکەی 150 کیلۆمەترە و لە چیاکانی زاگرۆس لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەرچاوە دەگرێت. رووبارەکە بە شاری کرماشان و قەسری شیریندا تێدەپەڕێت و دواتر دەگاتە خانەقین لە باشووری کوردستان، پاشان تێکەڵی رووباری دیالە و دواتریش رووباری دیجلە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە