Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانیی سعودیە دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعودیەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پاشا و شازادەی جێنشینی سعودیە کرد و جەختی لەخواستی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو شانشینە کردەوە.


نێچیرڤان بارزانی لەهەژماری فەرمیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێی دا هاتووە: "بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعودیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خادیمی حەرەمەینی شەریفەین شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، هەروەها ئاراستەی شازادەی جێنشین و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران خاوەن شکۆی شاهانە محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود و حکومەت و گەلی برای شانشینی عەرەبیی سعودیە دەکەم."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای گەشەسەندنی زیاتری بۆ شانشینی سعودیە خواستووە و ئاماژەی بەپەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەولێر، بەغدا و ریاز کردووە: "هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی بەردەوام بۆ شانشین و گەلەکەی دەخوازم، هاوکات شانازی بەپەیوەندیی دۆستانە و هاوکاریی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی سعودیە دەکەین."

لەکۆتایی پەیامەکەی دا، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سعودیە کردووەتەوە و دەڵێت: "چاومان لەوەیە ئەو پەیوەندییانە بەرهەمدارتر ببن و ئاسۆکانی فراوانتر بکرێن، بەجۆرێک لەخزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دا بێت و ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە دا."

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە