Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زوهێر عەلی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک

زوهێر عەلی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک

کوردستان

کشتوکاڵی کەرکووک: دەستپێشخەریی دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی سنوورى مادەی 140 ناگرێتەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک رایگەیاند، زەوییەکانی سنووری مادەی 140یان لە دەستپێشخەریی دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی لابردووە کە 20 پارچە زەوی بوون و تێکڕای ئەو زەوییانەی لە شارەکە دابەش دەکرێن دەگاتە زیاتر لە 10 هەزار دۆنم.

زوهێر عەلی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کەرکووک ناکۆکی هەبووە لەبارەی ئەو زەوییانەی بڕیارە لە شارەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی دابەش بکرێن.

زوهێر عەلی رایگەیاند، بژارەی یەکەم وابووە کە زەوییەکانی مادەی 140 لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوییەکاندا بن، بەڵام لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی زەوی و سەرۆکی لیژنەی ئامادەکردنی زەوی، ئەو زەوییانەیان دیاریکرد کە دابەش دەىکرێن  بەوەى ئەوانە نەگرێتەوە کە دەکەونە سنوورى مادەی 140 .

دەستپێشخەریی یەک ملیۆن زەوی لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە راگەیێنرا بۆ ئەوەی لە کەرکووک و 14 پارێزگای عێراق زەوی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش بکرێت کە سوودمەند نەبوون بۆ چارەسەری کێشەی نیشتەجێبوون.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک رایگەیاند، ئەو زەوییانەی لە کەرکووک لە چوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییە دابەش دەکرێن ئەوانەن کە مادەی 140 نایانگرێتەوە.

 بە گوتەى زوهێر عەلى  6500 دۆنم لە ناوەندی پارێزگای کەرکووک و 3700 دۆنمی دیکە لە قەزا و ناحیەکان دیاری کراون بۆ دابەشکردنیان، 20 پارچە زەوی لەو دابەشکردنە لادراون کە مادەی 140 دەیگرتنەوە.

رێگری لە دابەشکردنی زەوییەکانی مادەی 140 لە کەرکووک بەهۆی ئەوەیە کە هێشتا خاوەندارێتییان لەنێوان عەرەبی هاوردە و کورد و تورکمان یەکلایی نەبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە