Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کوردستان

پێشنیازێک بۆ چارەسەری قەیرانی سووتەمەنی دەدرێتە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

راسپاردەکانی لیژنەی کاتی سەبارەت بە چارەسەری قەیرانی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان بۆ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەرزکرایەوە و تاوەکو بینێرێت بۆ عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق. 

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی بە تەمەنی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سرووشتییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلوولی 2026  راسپاردەکانی لیژنەی کاتیی تایبەت بە کێشەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رادەستکراو بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، بەمەبەستی پاڵاوتن و دابەشکردنی بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بەسەر هاونیشتمانیان، بە نووسراو بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەرزکردەوە بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر بدات و  لە هەمان کاتدا داوا لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بکات ئەو راسپاردانە لەبەرچاو بگرێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستاندا. 

لیژنەکە لە رۆژی سێشەممە، رێکەوتی 2026/9/22 کۆبووەوە. بابەتەکە بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران، ئەندامانی لیژنەی کاتی، گفتوگۆی لەبارەوە کرا و ئەو راسپاردانەی خوارەوەی لێکەوتەوە:

یەکەم: پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە پێداویستییان دابین دەکرێت. بڕی پشکی هەر پارێزگایەکیش، هاوشێوەی پشکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەژمار دەکرێت. دابەشکردنەکە بەپێی میکانیزمی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دەبێت. لە ئەگەری بوونی کەمیی سووتەمەنی، بڕەکە بە یەکسانی بەسەر هەموو پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت. لەو دۆخەدا، ناردنی 50 هەزار بەرمیلەکە بۆ هەرێم رادەگیرێت و لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە دەکرێت. هەروەها وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پابەند دەبێت بە فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو نرخەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دیاری کردووە.

دووەم: لە ئەگەری رەزامەندیدان لەسەر پێشنیازی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە زیادکردنی ئەو نەوتە خاوەی کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابین دەکرێت، پێشنیاز دەکەین:

-  پێوەری دانیشتووان لەبەرچاو بگیرێت، لەگەڵ رەچاوکردنی بارودۆخی قەیرانەکان، هاوشێوەی هەموو پارێزگاکانی دیکە.

-  بڕی نەوتەکە لەلایەن لیژنەیەکی تەکنیکیی پێکهاتوو لە کۆمپانیاکانی پاڵاوگەکان و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە دیاری دەکرێت.

- نەوتی خاوی ناوخۆیی بە هەمان ئەو نرخە پەسندکراوە بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت، کە لە پاڵاوگەکانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق کاری پێدەکرێت.

-  نەوتی رەش بە هەمان ئەو میکانیزمە رادەست دەکرێت، کە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق کاری پێدەکرێت.

-  وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەڵێن دەدات کە پێداویستیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە هەمان ئەو نرخانە دابین بکات، کە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق پەسند کراون.

-  تێچووی پاڵاوتن لەنێوان پاڵاوگەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییی هەموو ساڵێکدا یەکلایی و پاکتاو دەکرێت، بەمەبەستی پێدانی لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە