Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەنجوومەنی ژنانی کارسازی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد

ئەنجوومەنی ژنانی کارسازی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد

کوردستان

یەکەمین گۆڤاری ئابووریی ژنان بە زمانی کوردی لە ئامەد دەرچوو

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

یەکەمین ژمارەی گۆڤاری (ژن و کار) کە گۆڤارێکی تایبەتە بە ئابووریی ژنان و بە زمانی کوردییە، لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی کارسازی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەدەوە دەرچوو. ئامانجی گۆڤارەکە دەرخستنی رۆڵ و ئەزموونی ژنانە لە ژیانی ئابووریدا.


رۆژی هەینی، 25ـی ئەیلوولی 2026 ئەنجوومەنی ژنانی کارسازی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد،  یەکەمین ژمارەی گۆڤاری (ژن و کار)ی  بڵاوکردەوە. لە رێوڕەسمی ناساندنی گۆڤارەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە ئامانجیان پێشاندانی تێکۆشان، ئەزموون و دەستکەوتەکانی ژنانە لە بواری ئابووریدا.

فیلیز ئەکینگەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی ژنانی کارسازی رایگەیاند، ئەنجوومەنەکەیان لە دامەزراندنییەوە دەستکەوتی گرنگی بەدەستهێناوە و لە رێگەی کارەکانیانەوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژن لە ژیانی کارکردندا، ئەزموون و یادەوەرییەکی گرنگی دامەزراوەییان دروستکردووە.

ئەکینگەن گوتیشی: "گۆڤاری (ژن و کار) بەرهەمی ئەو ئامانجەیە کە دەمانەوێ ئەم یادەوەرییە تۆمار بکەین و بۆ داهاتووی بگوازینەوە. بە بەردەوامیی ئەم ئەرشیفە، زۆر بەپەرۆشین بۆ دەرکردنی یەکەمین ژمارەی گۆڤارەکەمان کە تێکۆشانی ژنان لە ژیانی ئابووریدا دەخاتەڕوو."

ئارزوو سونار، ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی کارسازی ئاماژەی بەوەکرد کە گۆڤارەکە تەنیا باس لە چیرۆکی ئەو ژنانە ناکات کە لە جیهانی کاردان و گوتی:"ئامانجمان دروستکردنی گۆڕەپانێکی بەهێزی هاوپشتییە، کە تێیدا ژنان هێز لە یەکدی وەربگرن، ئەزموونەکانیان بڵاوبکەنەوە، ببنە پێگەی هێز بۆ یەکدی و پێکەوە رێگەی نوێ بکەنەوە".

عادالەت کایا، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئامەد رایگەیاند، دەرکردنی ئەو گۆڤارە بە گرنگ دەزانێت کە ئامانجی دەرخستن و بەهێزکردنی رەنجی ژنانە، کە زۆرجار بە شاراوەیی دەمێنێتەوە و لە مێژوودا دەسڕدرێتەوە.

لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد 3 هەزار 210 ئافرەتی کارساز تۆمار کراون. بەپێی ئاماری وەزارەتی بارگانی تورکیا، لە پارێزگای ئامەد 3 هەزار 532 ژن خاوەن کاری خۆیانن. 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە