Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باران بارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

باران بارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

کوردستان

پارێزگاری هەولێر: هەموو ئامادەکارییەک بۆ رێگری لە دروستبوونی لافاو کراوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە


رووداو دیجیتاڵ

کەشناسان پێشبینی دەکەن ئەم وەرزەی بارین لە هەرێمی کوردستان وەرزێکی باراناوی دەبێت و مەترسیی دروستبوونی لافاو لە هەندێ ناوچەش دەبێ. پارێزگاری هەولێر دەڵێ، ئامادەکارییان کردووە بۆ رێگری لە لافاو.


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلوول بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی ئەم وەرزەی بارین رێگری لە لافاو بکرێ، بۆ ئەوەش سەرۆکایەتیی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکان، ئاودێری، پاراستنی رێگەوبان و ئاوەڕۆی هەولێر رێکارەکانیان گرتووەتە بەر".

پارێزگاری هەولێر دەڵێ، مەنهۆڵەکان و رێڕەوەکانی ئاو لە هەولێر و دەوروبەری تەواو خاوێن کراونەتەوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد: "لە دوو ساڵی رابردوودا چەندین گۆم و بەنداو دروست کراون، هەروەها هەڵکەندن و دروستکردنەوەی رێڕەوە سرووشتییەکانیش مەترسییەکانی لافاویان لە هەولێر کەمتر کردووەتەوە".

ئومێد خۆشناو باسی چەند رێگەیەکی دیکەی بۆ رێگری لە لافاو کرد و گوتی: "ژمارەیەک ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی پێشتر دروست کراون و هۆکار بوون ساڵی پار لافاو لە هەولێر دروست نەبێ و ئەم ساڵیش خاوێنکراونەتەوە".

پارێزگاری هەولێر گوتی، بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەم وەرزەی بارین "بارانی زۆر" دەبارێ و رێکارەکانی ئەوانیش بۆ رێگرییە لە لافاو، "هاوشێوەی پارە، کە سێ بەرامبەری ساڵانی دیکە باران باری و هیچ لافاوێک دروست نەبوو".

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە