Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

کوردستان

هاکان فیدان: ئەگەر عێراق چەکی پەکەکە لە شنگال کۆنترۆڵ بکات، ئێمەش دەکشێینەوە

هێمن عەساف

هێمن عەساف

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر عێراق چەکی گرووپە چەکدارەکان و بەتایبەتی پەکەکە لە شنگال کۆنترۆڵ بکات، ئەوا تورکیاش "قۆناخ بە قۆناخ" بوونی سەربازیی خۆی لە عێراق کەم دەکاتەوە و کۆتایی پێدەهێنێت.

ئەمڕۆ شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە نیویۆرک وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی وڵاتەکەی دایەوە. باسی لە کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد و رایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی باش بوو، یەکێک لە بابەتە گرنگەکان کە گفتوگۆی لەبارەوە کرا، پرسی شنگال بوو." 

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، "بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە دەبینین کە لایەنی عێراقی ئامانجێکی سیاسیی داناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی هەموو گرووپە چەکدارەکان لە وڵاتەکەدا. ئەمە دیدگایەکە کە پشتگیریی دەکەین. لەکاتی ئەنجامدانی ئەمەدا، بەتایبەتی لێسەندنەوەی چەک لەم شوێنانەی لەژێر کۆنترۆڵی پەکەکە و گرووپەکانی سەر بە ئەودان، لە سەرووی هەمووشیانەوە شنگال، کە وەک ئامانجێک بۆ خۆی داناوە، کارێکی گرنگە." 

فیدان، لەبارەی بوونی هێزی سەربازیی وڵاتەکەی لە عێراق گوتی، "سەربازگەی باشیک بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەگەڵ عێراقییەکان و لەسەر بانگهێشتی ئەوان کرایەوە. ئێستا، هەر کە نەخشەڕێگاکەی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە تیرۆر و گرووپە چەکدارەکان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، تورکیاش بیر لەوە دەکاتەوە بوونی خۆی لەوێ قۆناخ بە قۆناخ کەم بکاتەوە و کۆتایی پێ بهێنێت." 

هاکان فیدان جەختی لەوە کردەوە سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیرادەی وڵاتەکەی لەمبارەیەوە نیشان داوە و گوتی، "ئینشائەڵڵا دوای ئەوەی کۆتایی بە بوونی گرووپی تیرۆریستی لە سنجار (شنگال) هێنرا، بێگومان ئێمەش هەندێک هەنگاو دەنێین."

رۆژی 24ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆککۆماری تورکیا دوای گەڕانەوەی لە نیویۆرک و بەشداریکردنی لە 81ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەنێو فڕۆکەی تایبەتی سەرۆکایەتیی کۆماردا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد. 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق، ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە و "لەمەودوا حکومەتی عێراق لە شنگال باڵادەست دەبێت، کە پەکەکە ماوەیەکی زۆرە تێیدا جێگیر بووە. لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق گفتوگۆمان کرد لەبارەی ئەوەی دوای پاککردنەوەی ناوچەکە لە تیرۆر، کۆنترۆڵکردنی چۆن دەبێت. هەروەها بابەتی رادەستکردنی باشیک-مان باسکرد."

رۆژی 16ـی ئەیلوولی 2026، عومەر چەلیک، یاریدەدەری سەرۆک و گوتەبێژی ئاکپارتی، سەبارەت بە لێدوانەکانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال، گوتی: "لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق زۆر گرنگە. هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەکانی ئەو گرووپانەی کە لە دەوروبەری چیای شنگالن و بە هێزەکانی یەبەشە دەناسرێن، هەروەها چوونە ناو پرۆسەیەکی تێکەڵبوون لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیی عێراقدا، هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە و زۆر بایەخدارە."

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە