Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گۆڕێکی بەکۆمەڵی دۆزراوە- موسڵ- ئەرشیف

گۆڕێکی بەکۆمەڵی دۆزراوە- موسڵ- ئەرشیف

کوردستان

رووفاتی قوربانییانی شنگال و بادووش بە خاک دەسپێردرێ

گەشاو خالید

گەشاو خالید

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای شەهیدانی عێراق دەڵێ، لە چوارچێوەی هەوڵە نیشتمانی و مرۆییەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ونبووەکان، رووفاتی ژمارەیەک لە قوربانییانی شنگال و زیندانی بادووش لە پارێزگای نەینەوا سەرەتای مانگی داهاتوو رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بەخاک بسپێردرێن.

زیا کەریم ساعدی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ونبووەکان، رۆژی یەکشەممە (27ـی ئەیلوولی2026) رایگەیاند: "ئامادەکاری کراوە بۆ رادەستکردنەوەی رووفاتی ژمارەیەک لە شەهیدانی شنگال لە پێکهاتەی ئێزدی و بڕیارە رۆژی 30-09-2026 رووفاتەکان رادەست بکرێنەوە و رۆژی 01-10-2026یش رێوڕەسمی بەخاکسپاردنیان بۆ ئەنجام بدرێ".

زیا کەریم ساعدی رایگەیاند: "دوای رادەستکردنەوەی رووفاتی قوربانییانی شنگال و یەک هەفتە دواتر، دەست بە رێکارەکانی رادەستکردنەوەی رووفاتی 13 شەهیدی کۆمەڵکوژیی زیندانی بادووش بە کەسوکاریان دەکرێ؛" ئاماژەی بەوەشکرد: "رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کۆمەڵەکانی دیکەی شەهیدان لە قۆناخی داهاتوودا رادەگەیێندرێ، ئەوەش دوای تەواوبوونی هاوئاهەنگییەکان لەگەڵ سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا."

رۆژی شەممە (26ـی ئەیلوولی2026)، رووفاتی 156 ئەنفالکراو لە بەغداوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە زێدی خۆیان بەخاک بسپێردرێن. 

ئەم رووفاتانە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە ناوچەی (تەل شێخییە) لە بیابانەکانی سەماوە دۆزرابوونەوە، کە پێشتر 172 تەرمی دیکەی لێ هێنرابووەوە. 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە