Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دیلۆک 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەس برینداربوون

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای کورودەرەی سەر بە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، پاسێکی نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە رووداوەکەدا 7 کەس گیانیان لەدەستداوە.


رووداوەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026 کاژێر 18:20 لە نزیک گەڕەکی ئاجارئۆبا لە قەزای کورودەرە روویداوە. پاسەکە لەنێوان پارێزگاکانی هاتای و دیلۆک کاری کردووە.

بەپێی راگەیێندراوی فەرمی پارێزگاری دیلۆک، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە دوای رووداوەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس، جەندرمە، دەستەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو(ئافاد) و تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. 

لەبارەی هۆکاری رووداوەکە ئیلکەر ئێکەر، یاریدەدەری پارێزگاری دیلۆک لە شوێنی رووداوەکە بە میدیای راگەیاند "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانمان، هۆکاری رووداوەکە ئەوە بووە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەوڵی تێپەڕبوونی لە پاسەکە داوە، لە ئەنجامدا سەرەتا خۆی بە پاسەکەدا کێشاوە و دواتر وەرگەڕاوە." یاریدەدەری پارێزگایر دیلۆک راشیگەیاند کە 7 هاووڵاتی کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، لەنێویاندا شۆفێرەکە، گیانیان لەدەستداوە. سەبارەت بە بریندارەکانیش  کە هەموویان سەرنشینی پاسەکەن وبرینەکیان سووک و مامناوەندە و لەژێر چارەسەرکردندان.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە