Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رێوڕەسمێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

رێوڕەسمێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە: لەمەودوا ئەرکی عێراقە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانیی خۆی بەرامبەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی هیچ سیستمێکی بەرگری دەربڕی و رایگەیاند، پاراستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵییە.

رۆژی دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بڵاوکردەوە، کە بڕیارە لە 30ـی ئەیلوولدا لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بکشێنەوە. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم کشانەوەیە دەرئەنجامی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان حکومەتی عێراق و ئەمریکایە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە کشانەوەکە لە کاتێکی هەستیاردایە و دۆخی ئاسایشی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیرە. وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کردووە، لە کاتی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران لە مانگەکانی رابردوودا، هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار جار رووبەڕووی هێرشی درۆنی و مووشەکی بالیستیک بووەتەوە، کە بەهۆیانەوە چەندین کەس شەهید و بریندار بوون، هەروەها زیانی ماددیی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوە دەکاتەوە کە جێهێشتنی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ئاڵۆزی وادا بەبێ دابینکردنی سیستمی بەرگری، "مایەی نیگەرانییە". هاوکات دووپاتی دەکاتەوە کە پاراستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە ئاسمانی عێراق، ئەرکی لەپێشینەی حکومەتی فیدراڵە کە لە کاتی پێویستدا بەرپرسیارێتییەکە بگرێتە ئەستۆ.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی پێشمەرگە سوپاس و رێزی بۆ هاوکاری و پشتیوانییەکانی رابردووی ئەمریکا و هاوپەیمانان بەرامبەر پێشمەرگە دەربڕیوە. هەروەها دڵنیایی دەداتە خەڵکی کوردستان کە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ هەر پێشهاتێکی نوێ ئامادەن و دەتوانن لەگەڵ دۆخەکە خۆیان بگونجێنن و رووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە.

لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات کە وەزارەتی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق، پەیوەندییەکی ئەمنی و دەستووریی پتەوی لەگەڵ سوپای عێراقدا هەیە و لە کاری هاوبەش و هەماهەنگی بەردەوام دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە