Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

1200 قوتابی لە قوتابخانەیەکی چوار دەوامی دەخوێنن

پێشەوا بەختیار

پێشەوا بەختیار

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پێشەوا بەختیار
پێشەوا بەختیار28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، باڵەخانەیەک بووەتە چوار قوتابخانەی جیاواز و زیاتر لە 1200 قوتابی تێیدا دەخوێنن. زۆریی ژمارەی قوتابیان و دەوامەکان لەگەڵ کۆنیی باڵەخانەکە، پرۆسەی خوێندنی لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی گرفتی گەورە کردووەتەوە.

دۆخی ئەم باڵەخانەیە بەشێکە لە کێشەیەکی فراوانتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کە جگە لەمە، نۆ باڵەخانەی دیکەش هەن کە سێ بۆ چوار دەوامیان تێدا دەکرێت.

قوتابییانی باڵەخانەکە لەم دۆخە نیگەرانن. بەهەست ئەحمەد، یەکێک لە قوتابییەکان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "زۆر ناخۆشە، چوار دەوامی دواکەوتووییە".

دەوامەکان بە جۆرێک دابەش کراون کە دوو قوتابخانە بەیانیان و نیوەڕۆیان دەخوێنن و دوو قوتابخانەی دیکەش دەوامی ئێوارانیان هەیە. لە هەر پۆلێکدا نزیکەی 30 بۆ 35 قوتابی دادەنیشن، ئەمەش فشارێکی زۆری دروستکردووە.

تەنیا قوتابیان نیین کە نارازین لەم دۆخە، مامۆستایانیش باس لە سەختیی دۆخەکە دەکەن. هەردی عومەر، مامۆستایە لە یەکێک لە قوتابخانەکان، دەڵێت: "من خۆم لێرە قوتابی بووم، باڵەخانەکە وەک خۆی ماوەتەوە و تەنیا کۆنتر بووە. قوتابی کە دێتە پۆلەوە، ماندووە و بە دەروونی  گەرمەوە دەست بە وانە دەکات".

هەژار قادر، بەڕێوەبەری قوتابخانەی دەرسیم کە یەکێکە لە چوار قوتابخانەکە، دەڵێت: "بوونی چوار ئیدارە و چوار دەوام لە یەک باڵەخانەدا کارەساتە".

باڵەخانەکە لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژینگەیەکی خوێندن بێبەشە، نە باخچە و سەوزایی و نە گۆڕەپانێکی گونجاوی تێدایە. کۆنیی دیوارەکان و خراپیی دەرگا و پەنجەرەکانیش بوونەتە ئاستەنگ.

سەبارەت بە چارەسەری کێشەکە، ئاوات ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک، بەتایبەتی کە لە سنوورەکەدا چەندین باڵەخانەی دیکە بە هەمان شێوە گرفتیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە