Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گەنجێک لە هەولێر لە کەشێکی باراناویدا چەتری بەدەستەوە گرتووە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

گەنجێک لە هەولێر لە کەشێکی باراناویدا چەتری بەدەستەوە گرتووە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

کەشناسێک؛ پلەی گەرما 10 پلە دادەبەزێت

ژیڤان بەکر

ژیڤان بەکر

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە ماوەی 48 کاژێردا پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو داببەزێت؛ شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، پلەی گەرمای سبەی بەراورد بە دوێنێ 10 پلە نزم دەبێتەوە و لە کۆتایی هەفتەشدا یەکەم بارانی وەرزی پاییز دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرما 4 پلە و سبەی سێشەممەش 6 پلەی دیکەی سیلیزی دادەبەزێ، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووریش ئاسمان دەبێتە نیمچەهەور و ئەگەری تۆزوخۆڵێکی کەم هەیە.

د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "سبەی سێشەممە پلەی گەرما 6 بۆ 7 پلە لەچاو ئەمڕۆ، و 10 پلەی تەواو لەچاو دوێنێ دادەبەزێت. ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری بارانبارینی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی بادینان هەیە، بەڵام لە رۆژانی 1 و 2ـی مانگی 10 شەپۆلێکی بارانبارینی کەم، بەڵام گشتگیر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."

مەحموود عەبدوللەتیف، سەرۆکی بەشی پێشبینیی لە کەشناسیی عێراقیش بە رووداوی راگەیاند: "لە شەوی چوارشەممەوە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای سوور لەگەڵ بارستە هەوایەکی شێدار، ئەمەش دەبێتە هۆی بارینی بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و نێوەڕاستی عێراق."

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە بەم شێوەیە: 

ئەمڕۆ دووشەممە

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی 
ئاکرێ: 35 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 35 پلەی سیلیزی

سبەى سێشەممە 29– 09 -2026 

هەولێر: 31 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی 
ئاکرێ: 29 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 29 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە