Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

منداڵی مەلۆتکە کە پێشوەختە بە نەشتەرگەری لەدایکبوون و لەنێو شووشەدان. وێنە: رووداو

منداڵی مەلۆتکە کە پێشوەختە بە نەشتەرگەری لەدایکبوون و لەنێو شووشەدان. وێنە: رووداو

کوردستان

لە شەش مانگدا زیاتر لە سێ هەزار منداڵ لە ئیلام لەدایکبوون

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری تۆماری باری شارستانیی پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە سێ هەزار منداڵ لە پارێزگاکە لەدایکبوون؛ بەراورد بە هەمان ماوەی پار، رێژەی لەدایکبوون 5.5% دابەزیوە.


رۆژی دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، ئایەت مەهدیان، بەڕێوەبەری تۆماری باری شارستانیی ئیلام بە میدیا فەرمییەکانی وڵاتەکەی راگەیاند: "لە 21ـی ئاداری 2026 تاوەکو 21ـی ئەیلوولی 2026، سێ هەزار و 112 منداڵ لە پارێزگای ئیلام لەدایکبوون، ئەمەش لە کاتێکدایە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو، رێژەی لەدایکبوون 5.5% کەمی کردووە."

بە گوتەی مەهدیان، لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا هەزار و 317 گیانلەدەستدان لە سنووری پارێزگاکە تۆمارکراوە، کە بەراورد بە پار 2.8% بەرزبووەتەوە.

سەبارەت بە باری هاوسەرگیری و جیابوونەوە، بەڕێوەبەری تۆماری باری شارستانیی ئیلام رایگەیاند، لەو ماوەیەدا هەزار و 883 گرێبەستی هاوژینی تۆمار کراون، لە بەرامبەردا 442 جیابوونەوە (تەڵاق) هەبووە؛ بەمەش رێژەی جیابوونەوە لە پارێزگاکەدا بەراورد بە پار 2.9% زیادی کردووە.

پارێزگای ئیلام دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان و بەپێی دوایین ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 310 هەزار کەسە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە