Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

دەستەی گەیاندنی عێراق: ئۆفیسەکانی کۆڕەک بە داخراوی دەمێننەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق (CMC) لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگەی رەسافەی بەغدا روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیێنێت، بڕیارەکە بە هیچ شێوەیەک بە مانای دەستپێکردنەوەی کارکردنی کۆڕەک تیلیکۆم و نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی نییە؛ دەشڵێت، قەرزەکان لەسەر کۆمپانیاکە ماون و ئۆفیسەکانیشی بە داخراوی دەمێننەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بە تووندی وەڵامی ئەو لێکدانەوانەی دایەوە کە لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە و ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارەکەی دادگەی بەرایی رەسافە تەنیا پەیوەستە بە هەڵوەشاندنەوەی نووسراوێکی پێشووی دەستەکە کە لە 2ـی حوزەیرانی 2026 دەرچووبوو لەبارەی گرێبەستی  خشتەبەندیکردنی دانەوەی ئەو قەرزە داراییانەی لە ئەستۆی کۆمپانیاکەدان بۆ دەستە

"بارەگاکانی کۆڕەک بە داخراوی دەمێننەوە"

دەستەی گەیاندن روونیکردووەتەوە: "بڕیارەکەی دادگە هیچ دەق یان ئاماژەیەکی تێدا نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێکارە یاساییەکانی دیکە بەرامبەر کۆڕەک، بەتایبەت داخستنی ئۆفیسەکانی؛ چونکە مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیاکە لە 30ـی ئابی 2022ـەوە بەسەرچووە و دادگەش ئەوەی سەلماندووە. بۆیە تاوەکو بڕیارێکی روونی دیکەی دادگە دەرنەچێت، رێکارەکان بەردەوام دەبن و ئۆفیسەکانی بە داخراوی دەمێننەوە."

دەستەکە هۆشداریش دەداتە کۆڕەک تیلیکۆم و دەڵێت: "هەر کردنەوەیەکی ئۆفیسەکان لەلایەن کۆڕەکەوە بەبێ رەزامەندیی دەستە، رووبەڕووی لێپرسینەوەی تووندی یاسایی و کارگێڕییان دەکاتەوە و بە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگە دانانرێت."

تانە لە بڕیارەکەی دادگە دەدەین

راگەیێندراوەکەی دەستەی گەیاندن جەخت دەکاتەوە کە بڕیارەکەی دادگە مۆڵەتی بە کۆڕەک نەداوەتەوە و لە قەرزەکانی دەوڵەتیش نەیبەخشیوە، بەڵکو کۆمپانیاکە ناچار دەکات پابەندی دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی و سوودی سەر قەرزەکانیش بێت.

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق رایدەگەیێنێت کە رێز لە بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری دەگرێت، بەڵام لە ماوەی یاسایی دیاریکراودا لە دادگەی پێداچوونەوە تانە لەم بڕیارەی دادگەی رەسافە دەدات، ئەوەش لە پێناو "پاراستنی ماف و سامانی گشتیی دەوڵەت."

ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە راگەیێندراوێکدا بە ناونیشانی "دادپەروەری سەردەکەوێت" رایگەیاند: "دوای ئەوەی لە 2ـی حوزەیرانی ئەم ساڵدا دەستەی گەیاندنی عێراق بە تاکلایەنە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یەکلاییکردنەوەی دارایی (تەسویەی مالی) نێوانیانی دا، کۆمپانیاکە پەنای بردە بەر دادگە و ئەمڕۆش دادگەی بەرایی رەسافە بە فەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی دەستەکەی دەرکرد."

پێشتر دەستەی گەیاندنی عێراق هەڕەشەی کردبوو کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەرجەم بەدالەکانی کۆڕەک دەکوژێنێتەوە و داواشی لە هاوبەشانی کۆرەک کردبوو ژمارەی کۆمپانیاکانی دیکەی گەیاندن وەکو جێگرەوە بۆ ئەکاونتەکانیان زیاد بکەن.

لەو بارەیەوە پێشتر ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە رووداوی گوتبوو: "دەستەی گەیاندنی عێراق ناتوانێت لە کوردستان کۆڕەک بکوژێنێتەوە، کۆڕەک کۆمپانیایەکی کوردستانییە و بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات، کەسیش ناتوانێت لە کوردستان کۆمپانیایەک دابخات بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتەکەمان؛ چونکە سیستمی عێراق فیدراڵییە نەک دیکتاتۆری."

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە