Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە

کوردستان

بەسێ هۆزات: پرۆسەی چارەسەری خاو و یەکلایەنەیە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایدەگەیێنێت، پرۆسەی چارەسەری بە شێوەیەکی خاو و یەکلایەنە بەڕێوەدەچێت و دەوڵەتی تورکیا تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی سیاسی و یاسایی نەناوە؛ جەختیش دەکاتەوە کە سەرکەوتنی پرۆسەکە بەندە بە ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە.

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی "میدیا خەبەر"، وەڵامی لێدوانەکانی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیای دایەوە کە گوتبووی پرۆسەکە باش دەڕوات، و گوتی: "نازانین لەسەر چ بنەمایەک وا دەڵێن؛ بە پێچەوانەوە، پرۆسەکە زۆر قورس و خاوە و تەنیا بە هەنگاوی یەکلایەنە لەلایەن ئێمەوە دەڕوات. دەوڵەت تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی دیموکراتی، سیاسی و یاسایی نەناوە."

هاوسەرۆکی کەجەکە رەخنەی لە یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری گرت و بە "ناتەواو و پڕ لە دژبەری" ناوزەندی کرد و گوتی: "دەبوو یاساکە ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ئازادیی کارکردنی بگرێتەوە، چونکە کێشەی کورد سەرچاوەی سەرەکیی دروستبوونی پەکەکە و دەستپێکردنی خەباتی چەکداری بووە."

سەبارەت بە رۆڵی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، هۆزات ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە گوایە ئۆجەلان لە نێو لیژنەیەکی لاوەکیدا رۆڵی دەبێت و گوتی: "ئۆجەلان رێکخەری پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتییە و دوو ساڵە بە کردەوە ئەم کارە دەکات؛ ئێستا پێویستە ئەم رۆڵەی پێگەیەکی یاسایی و فەرمیی پێبدرێت، تاوەکو بتوانێت راستەوخۆ لەگەڵ سیاسەتڤانان، ئەکادیمییەکان و رۆژنامەڤانان دیدار بکات."

لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتووش، هاوسەرۆکی کەجەکە داوای داڕشتنی دەستوورێکی نوێی بۆ تورکیا کرد، کە دان بە ناسنامەی گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکاندا بنێت و سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لە وڵاتەکەدا بچەسپێنێت.

ئەم پەیامەی کەجەکە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی دووەمین کۆبوونەوەی "دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن"ـی سەر بە پەرلەمانی تورکیا، کە رۆژی دووشەممە کرا و تێیدا چوارچێوەی کاری چوار لیژنەی لاوەکی بۆ چاودێریی پرۆسەی چارەسەری دیاریکران.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە