Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فۆتۆ: بڵند تاهیر

فۆتۆ: بڵند تاهیر

کوردستان

هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول رادەستی بەغدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە


رووداو دیجیتاڵ 


کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچۆرانی هەرێمی کوردستان ئامادە دەبێت و پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی مانگى ئەیلوولى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا پەیوەندیدارە بە دوو هۆکارەوە کە ئێستا کاریان لەسەر دەکەن.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە یەکێک لە هۆکارەکان نوێکردنەوەی سیستەمی پەیڕۆڵە کە تایبەتە بە لیستی مووچەوە، ئەوی دیکە هەندێک داواکاری بەغدا بووە کە پەیوەندیدارە بە ژمارەی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لە 23ی ئەیلوولەوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی کردووە، کە بەراورد بە مانگەکانی ئاب و تەممووز دابەشکردنى مووچە پێشکەوتووە.

سەرچاوەکەی رووداو پێشبینی دەکات تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچە ئامادە بێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی رۆژانی 30ى ئەیلوول و  یەکى تشرینی یەکەم لە عێراق پشووە، ئەگەر هەیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینارە بۆ مووچە، بەڵام لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا وەزارەتی دارایی فیدراڵی 120 ملیار دیناری لەو پارەیە بڕیوە کە بۆ مووچە دەنێردرێت بە پاساوی ئەوەی داهاتی نانەوتی رادەست نەکراوە.

سەلوان ئاکرەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە زووتر لە مانگەکانی دیکە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.


بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە