Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەوافی حاجییان لە مزگەوتی حەرام. وێنە: Reuters

تەوافی حاجییان لە مزگەوتی حەرام. وێنە: Reuters

کوردستان

تیروپشک بۆ ئەو کەسانە کرا کە لە دوو ساڵی داهاتوودا دەچنە حەج

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

لە تیروپشکێکدا ناوی ئەو کەسانە هەڵبژێردرا، کە لە دوو ساڵی داهاتوودا مافیان دەبێت بچنە حەج.

تیروپشکەکە ئەمڕۆ سێشەممە 29-09-2026 بەڕێوە چوو، تێیدا 2797 کەس بۆ چوونە حەج لە ساڵی 2027 هەڵبژێردران، جگە لەو یەدەگانەی پێشووتر کە زیاتر لە 2400 کەسن و ساڵی داهاتوو دەچنە حەج و هەموویان لە رێگەی نامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە تیروپشکی ئەمڕۆدا ناوی ئەو کەسانەش هەڵبژێردران، کە ساڵی 2028 مافیان هەیە بچن بۆ حەج، کە پشکی ساڵانەی هەرێمی کوردستان 5120 کەسە".

بە گشتی ئەم ساڵ 120 هەزار و 142 کەس ناویان تۆمار کردبوو بچنە حەج. لەو ژمارەیە 116 هەزار و 693 وەک هاووڵاتیی ئاسایی ناویان تۆمار کردبوو؛ 602 مورشیدی ئایینی، 255 کۆمپانیا وەکو سەرقافڵە، 243 پزیشک و 2340 کەسیش وەک کەسوکاری شەهیدان ناویان تۆمار کردووە.

پار ناونووسین بۆ حەج، لە 11ی ئەیلوول دەستی پێکرد و 26ی هەمان مانگ کۆتایی هات. زیاتر لە 90 هەزار کەس داواکارییان لە رێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنی پڕ کردەوە، لەو ژمارەیە 5120 کەس بە تیروپشک ناویان دەرچوو.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە