Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

مەسرور بارزانی: پێشمەرگە ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هێرش و مەترسییەک

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، "هێزی پێشمەرگە هێزێکی تۆکمە و ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک یان مەترسییەک کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان ببێتەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئەیلوولی 2026 ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا کۆتاییهات و ئەو هێزانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کشانەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەناوی خەڵکی کوردستانەوە سوپاسی ئەمریکا و هەموو وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کرد کە هاوکاربوون لە رووبەڕووبوونەوە و شکستپێهێنانی داعش، هاوکاریکردن و باشترکردنی تواناکانی هێزی پێشمەرگە و پاراستنی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق و بە "ئەرکێکی پیرۆز" ناوی برد.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "بێگومان ئەو هاوکاری و پاڵپشتی و پشتیوانییەمان لەبیر ناچێتەوە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان مانای کۆتاییهاتنی پەیوەندی نییە لەگەڵ ئەو دۆستانەمان، بەڵکو شێوازی پەیوەندییەکانمان دەچێتە بوارێکی دیکە و بە جۆرێکی دیکە دەبێ، هەم لەڕووی ئابووری، هەم لەڕووی کولتووری و سیاسی و ئەمنی و سەربازییەوە، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی و هاوپەیمانان بەجۆرێکی دیکە بەردەوام دەبێ، هەرێمی کوردستانیش وەکو بەشێکی چالاک و کاریگەر لە حکومەتی عێراق دەتوانێت و بەشداردەبێ لە پەرەپێدانی ئەم جۆرە پەیوەندییانە."

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، "لەوانەیە زۆر لە دووژمنان و ناحەزان پێیانوابێ کۆتاییهێنانی ئەرکی هاوپەیمانان مەترسییەکی زیاتر دەخاتە سەر هەرێمی کوردستان، کە بێگومان هێشتا مەترسیی تیرۆر ماوە، ئەوە نییە بڵێی ئێمە هیچ مەترسی و تەحەدایەکی ئەمنیمان لەسەر نەمابێ، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە هەم هێزەکانی عێراق ئێستا تواناکانیان باشترە لە جاران، هەم هێزی پێشمەرگە هێزێکی تۆکمە و ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک یان مەترسییەک کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان ببێتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە