Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیف- موسڵ

وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیف- موسڵ

کوردستان

ئەنجوومەنی نەینەوا پڕۆژەی دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت و زانکۆیەکی لە شنگال پەسند کرد

گەشاو خالید

گەشاو خالید

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە کۆبوونەوەیەکدا چەند بڕیارێکی ستراتیژی و گەشەپێدانی پەسند کرد، کە دیارترینیان دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت لە گەیارە و زانکۆیەکی نوێیە لە قەزای شنگال.

ئەحمەد شێخ کەنعان کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، رۆژی چوارشەممە (30ی ئەیلوولی 2026)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگی دا لەسەر دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوتی وەبەرهێنان لە ناحیەی گەیارە، کە توانای پاڵاوتنی 70 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا دەبێت، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی کەرتی وزە لە پارێزگاکەدا."

ئەحمەد شێخ کەنعان راشیگەیاند: " لە ئێستادا چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆکایەتی وەزیران و وەزارەتی نەوتی عێراقین"؛ بەگوێرەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆمپانیای کاربەند رادەسپێردرێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە.


ئێستا کەرتی نەوتی نەینەوا لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوورە لە کەرکووک، لەکاتێکدا پارێزگاکە خاوەنی 17 کێڵگەی نەوتی چالاک و 7 کێڵگەی نوێی دۆزراوەیە. پارێزگای نەینەوا یەکێکە لەو پارێزگایانەی عێراق کە خاوەنی یەدەگێکی زۆری نەوت و گازە، بەتایبەت لە ناوچەکانی گەیارە و سەفییە.

کێڵگە نەوتییە سەرەکییەکانی پارێزگاکە بریتین لە:

- کێڵگەی گەیارە: گەورەترین و سەرەکیترین کێڵگەی نەوتی پارێزگاکەیە.
- کێڵگەی نەجمە: دەکەوێتە باشووری موسڵ.
- کێڵگەی عەین زالە: دەکەوێتە قەزای زوممار.
- کێڵگەی بەتمە: دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای موسڵ.
- کێڵگەی سەفەییە: کێڵگەیەکی سنوورییە لە نزیک سنووری عێراق و سووریا.

زانکۆیەک بۆ شنگال

ئەحمەد شێخ کەنعان راشیگەیاند: "بە زۆرینەی دەنگ ئەنجوومەن رەزامەندی داوە لەسەر پێشنیازی دروستکردنی زانکۆیەکی نوێ لە قەزای شنگال، ئەمەش پێویستی بە رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق و دواتر دیاریکردنی رووبەر و رێکارەکان هەیە." هەروەها بڕیاردرا بە هەمواری پلانی سوودە کۆمەڵایەتییەکانی هەردوو کێڵگەی نەوتی ساسان و عەلان.

دابەشکردنی زەوی

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا کۆمەڵێک بڕیاری خزمەتگوزاری دەرکران، لەوانە: راسپاردە کرا بە لێخۆشبوون لە پارەی ئاوەڕۆ بۆ ئەو ناوچانەی کە تۆڕی ئاوەڕۆیان بۆ نەکراوە. هەروەها بڕیاردرا  رێگە بە هاووڵاتییان بدرێت مۆبایل بەرنە نێو فەرمانگە حکومییەکان، بەڵام بەو مەرجەی وێنەگرتن قەدەخە بێت.

هاوکات بڕیاردرا بەرپرسانی کەرتی کشتوکاڵ بانگهێشت بکرێن بۆ داڕشتنی پلانی چاندنی وەرزی، هەروەها بڕیاری دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی ئەنجوومەن و شارەوانییەکان پەسند کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە