Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی پردێ: کەمتەرخەمان سزا دەدرێن و زیانلێکەوتووان قەرەبوو دەکرێنەوە

هەردی محەممەد

هەردی محەممەد

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەردی محەممەد
هەردی محەممەد30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

 لیژنەیەکی باڵا کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی رۆژی یەکشەممەی پردێ پێکهێندراوە، گەیشتە کەرکووک و لەگەڵ کەسوکاری قوربانییان و بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری کۆبووەوە. لیژنەکە بەڵێنی سزادانی "کەمتەرخەمان" و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی داوە.


لیژنەکە کە لە سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی دژەتیرۆر، بەڕێوەبەری هەواڵگریی عێراق و نوێنەری سەرۆک ئەرکانی سوپا پێکدێت، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ هێزەکەی دژەتیرۆر کردووە و گوتەی شایەتحاڵان و دەزگا ئەمنییەکانی وەرگرتووە.

هێمن رەحمان، باوکی محەممەد کە لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستدا و کۆگاکەی زیانی بەرکەوت، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکە رایگەیاند: "هەرچی لە دڵم بوو پێم گوتوون." گوتیشی: "پێیانم گوت، ئەگەر بە خۆمیان بگوتایە داعشێک لەنێو دوکانەکەتە، هەردووکیانم قۆڵبەست دەکرد و دەمدایە دەستیان. ئەوەی لە دڵم بووە پێم گوتوون و ئەوانیش دەڵێن تا کۆتایی لەگەڵتان دەبین و ناهێڵین بەفیڕۆ بڕوات."

سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەکە، دەزگای دژەتیرۆری عێراق هێشتا ئەو بڵاوکراوەیەی لە پەیجی فەرمی خۆی لانەبردووە کە تێیدا تەرمی محەممەد هێمن وەک چەکدارێکی داعش ناسێندراوە، ئەمەش نیگەرانیی لای خەڵک دروستکردووە.

عەبدولموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ رایگەیاند، لیژنەکە کاریگەر بوون بە رووداوەکە و گوتوویانە: "ناهێڵین مافیان بەفیڕۆ بڕوات، مافی خۆیان وەردەگرن و بە شەهید هەژمار دەکرێن و قەرەبوو دەکرێنەوە."

لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک لە هاونیشتمانییان گومانیان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەیە.

شەلال عەبدول، قایمقامی پێشووی خورماتوو دەڵێت: "بەداخەوە هیچ ئومێدێکم نییە ئەو لیژنەیەی هاتووە بتوانێت چارەسەری بکات یان راستیی رووداوەکان بخاتەڕوو."

لە رووداوەکەی پردێ، جگە لە گیانلەدەستدانی محەممەد هێمن، کۆگایەک، 4 خانوو و 3 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕی قەرەبووکردنەوەی زیانەکان دیاری نەکراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە