Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شەرڤانێکی یەژەشە لە شنگال. وێنە: رووداو

شەرڤانێکی یەژەشە لە شنگال. وێنە: رووداو

کوردستان

ئۆجەلان داوا دەکات یەبەشە بچێتە نێو سوپای عێراق و لە شنگال بمێنێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو - دیجیتاڵ

 عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە پەیامێکدا بۆ کوردی ئێزدی رایگەیاند، پێویستە یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) بچنە چوارچێوەی سوپای عێراقەوە، بەڵام لە شنگال بمێننەوە، چونکە "بەرگریی رەوا لە شنگال پێویستییە."

دوێنی چوارشەممە، 30ی ئەیلوولی 2026 لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا کە لەلایەن ئەنجوومەنی گەلی شنگالەوە رێکخرابوو و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سڤیلی ئێزدی، خەڵکی ناوچەکە و نوێنەرانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شنگال (یەژەشە) بەشداربوون، پەیامێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان خوێندرایەوە.

ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا کە لە زیندانی ئیمراڵییەوە ناردوویەتی، جەختی لەسەر گرنگیی چوونی یەبەشە بۆ ناو سوپای عێراق کردووەتەوە و دەڵێت: "ئەگەر یەبەشە لەناو سوپای عێراقدا جێبگرێت، دەبێت لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە. لە شنگال بەرگریی رەوا پێویستییە. یەبەشە دەبێت شوێنی خۆی لەناو سوپای عێراقدا بگرێت."

ئۆجەلان هۆشداریی داوە و دەڵێت: " گەلی ئێزدی ئێستا لە قۆناخی کۆمەڵکوژیدایە و ئەم گەلە لە رووی یاساییەوە پارێزراو نییە."

ئۆجەلان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەنێوان یەبەشە و حکومەتی عێراقدا گفتوگۆ هەبووە و تەنانەت بەڵگەنامەی رێککەوتنیش ئامادە کراوە، بەڵام لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە واژۆ نەکراوە. ئۆجەلان دەڵێت: "باس لەوە دەکرێت کە دەوڵەتی تورکیا رێگری لە رێککەوتنەکە کردووە. نابێت دەوڵەتی تورکیا رێگری لەمە بکات، چونکە ئێزدییەکان باسی هەرێمێکی ئۆتۆنۆم ناکەن، بەڵکو داوای دیموکراسیی خۆجێی دەکەن."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئۆجەلان باسی لە رۆڵی پەکەکە کردووە و دەڵێت: "بۆ شنگال، دەبێت مۆدێلێک وەک (مۆدێلی تورکی) پەرەی پێبدرێت. بۆیە من کۆسپی پەکەکەم لابرد. پەکەکە چیدی لەبەردەم چارەسەریی کێشەکاندا رێگر نییە. واتە پەکەکە وادەی خۆی بەسەربردووە و رۆڵی خۆی گێڕاوە. بڕیارمدا پەکەکە هەڵبوەشێنمەوە و بەرپرسیارێتیی ئەمەش لە ئەستۆ دەگرم."

ئەم پەیامە لە کاتێکدایە کە لە 11ـی ئەیلوول، شاندێکی یەبەشە لە بەغدا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببووەوە. دوای کۆبوونەوەکە، موراد ئیسماعیل، پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی رایگەیاندبوو رێککەوتن کراوە بۆ "تێکەڵکردنی یەبەشە لەگەڵ هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراق و رادەستکردنی چەک بە دەوڵەت."

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە