Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ قایمقامی شنگال دەکرێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

02-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

 

 

رووداو دیجیتاڵ 

گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بۆ دیاریکردنی قایمقامی نوێی شنگال دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە جارێکی دیکە دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ ئەو پۆستە بکرێتەوە.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، لایەنە سیاسییەکان لە نەینەوا دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ دەستنیشانکردنی قایمقامێکی نوێ بۆ قەزای شنگال لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی فیدراڵی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاکە.

هەینی، 2ی تشرینی یەکەمی 2026، جەمال شەشۆ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کە یەکێکە لە نوێنەرانی شنگال، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەوڵی لایەنەکان بۆ دیاریکردنی قایمقامێکی نوێی شنگال دەستیپێکردووە کە خەڵکی قەزاکە دەبێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

لە 2ی تەمووزی 2024، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەبێ فراکسیۆنی پارتی دەنگی بە (سەیدۆ خەیرى) دا بۆ ئەوەی ببێتە قایمقامی شنگال، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکان و واژۆنەکردنى بڕیارەکە لەلایەن پارێزگاری نەینەواوە، ئەو پۆستەی وەرنەگرت.

محەممەد کاکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەوڵی لایەنەکان بۆ دیاریکردنی قایمقامێکی نوێ لەدوای ئەوە بوو کە شاندێکى پارێزگاکە لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبوونەتەوە و داوای لێکردوون کە ئەو پرسە یەکلا بکەنەوە.

ئێستا پۆستی قایمقامی شنگال بەوەکالەت لەلایەن نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بەڕێوەدەبرێت.

محەممەد کاکەیی رایگەیاند، دوای رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر بەربژێرەکە، جارێکی دیکە دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دەکرێتەوە و لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگی لەسەر دەدرێت.

11ی ئەیلوول، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی دا بۆ یەکلاکردنەوەی دۆخی قەزای شنگال لە رووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاکە.

لە ساڵی 2020، رێککەوتنی شنگال لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی واژۆ کرا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو قەزایە لە رووی ئەمنی، کارگێڕیی، خزمەتگوزاری و گەڕانەوەی ئاوارەکانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە