Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاترە

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاترە

کوردستان

بۆ یەکلاییکردنەوەی ناسنامەی 18 هاونیشتمانییە خنکاوەکەی لیبیا پشکنینی دی ئێن ئەی کەسوکاریان رەوانە دەکرێ

ژینەر ستار

ژینەر ستار

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی خنکانی 18 هاونیشتمانی لە کەناراوەکانی لیبیا، بەرپرسی کۆچ و کۆچبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی دەڵێ، پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ کەسوکاری کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە و بۆ دڵنیابوونەوە رەوانەی لیبیا دەکرێ.


رۆژی یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026 عوسمان مستەفا، بەرپرسی کۆچ و کۆچبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە رووداوی گوت: "لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری ئەو کۆچبەرانەی بێسەروشوێنن، پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ 16 کەس لە ئیدارەی راپەڕین ئەنجامدرا".

ئەو بەرپرسەی ئیدارەی راپەرین روونیکردەوە: 'دەمانەوێ چارەنووسی ئەو کۆچبەرانە یەکلا بێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش هەفتەی رابردوو پشکنینەکانمان تەواوکردن و لە رێگەی لیژنەیەکی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگە و تاوان رەوانەی سەنتەری گشتیی دی ئێن ئەی پارێزگای هەولێر کرا. پێشبینیی دەکرێ ئێوارەی ئەمڕۆ پشکنینەکان دەربچن".

عوسمان مستەفا روونیکردەوە، دوای دەرچوونی پشکنینەکان، سەنتەری دی ئێن ئەی لە هەولێر ئەنجامەکان رادەستی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەوانیش لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەیدەنە باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و لەگەڵ دی ئێن ئەی کۆچبەرە خنکاوەکان بەراورد دەکرێ.

بەگوێرەی داتاکانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، ئەو کەسانەی پشکنینی (دی ئێن ئەی)یان بۆ کراوە 16 هاونیشتمانین؛ 12 کەسیان دانیشتووی ئیدارەی راپەڕینن و سێ کەسی دیکەش دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و یەک کەسیش دانیشتووی دووکانە.

22 ئەیلوولی 2026 رەنج پشدەری، چالاکڤانی کۆچبەران لە ئەورووپا بە رووداوی راگەیاند: "بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای نێوەڕاست پێش زیاتر لە مانگێک ژێرئاو کەوتووە و دەرکەوتووە 18 کۆچبەری کورد تێیدا خنکاون". بەڵام هەرزوو کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەورووپا گوتی: "هیچ کۆچبەرێکی کورد لە نێو ئەو 18 کەسەدا نییە".

 هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەورووپا بە رووداوی راگەیاند: "دڵنیاین ئەو تەرمانەی لە کەناراوەکانی لیبیا دۆزراونەتەوە کورد نین".

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا ئاماژەی بەوەکرد: "دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە هەموو هەوڵی خۆمان دا تاوەکو چارەنووسی ئەو کۆچبەرانە یەکلابکەینەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی یەکلاییکەرەوە دەستنەکەوتووە کە ئەو 18 کۆچبەرەی خنکاون کورد بن".

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە