Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دەزگەی روانگە قوتابخانەیەک لە سلێمانی نۆژەن دەکاتەوە کە بەهۆی بارانبارینی زستانی پار زیانی بەرکەوتبوو

نزار جەزا

نزار جەزا

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نزار جەزا
نزار جەزا05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ


دەزگەی روانگە قوتابخانەی زڕگوێزەڵەی بنەڕەتی لە سلێمانی نۆژەنکردەوە کە بەهۆی بارانبارینی زستانی رابردوو زیانی بەرکەوتبوو. قوتابخانەکە سوود بە نزیکەی 200 قوتابی 10 گوندی دەوروبەری دەگەیێنێت.


زستانی رابردوو بەشێک لە قوتابخانەی زڕگوێزەڵەی بنەڕەتی لە سلێمانی رووخا و کەڵکی خوێندنی تێدا نەمابوو، بەڵام دەزگەی روانگە لە دوو قۆناغدا نۆژەنی کردەوە و ئەمڕۆ کلیلەکەی رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەکە کردەوە.

قوتابخانەکە نزیکەی 200 قوتابی لە 10 گوندی دەوروبەرییەوە تێیدا دەخوێنن و دڵخۆشن بە نۆژەنکردنەوەی.

رۆنیا رەحمان، یەکێک لە قوتابییەکان دەڵێت، "دەستخۆشی لە دەزگای روانگە دەکەم، بەڵام داوا لە قوتابییان دەکەم پێڵاوی قوڕاوی لە دیوارەکان نەدەن و پیسی نەکەن."

سادیا هیوا، قوتابییەکی دیکەیە و باس لەوە دەکات، "سەرەتا هەستم زۆر ناخۆشبوو لەبەرئەوەی قوتابخانەکە پیس و چڵکنبوو، دیوارەکان درزیان بردبوو، حەوشەکە خۆڵاوی بوو، بەڵام ئێستا زۆر دڵخۆشم."

مەریوان شەریف، بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی دەزگەی روانگە دەڵێت، "ئەگەر کەسێک پێشتر بهاتایە بۆ ئەم قوتابخانەیە، پێیوانەبوو بۆ خوێندن شیاوە. گرنگیی ئەم نۆژەنکردنەوەیەش ئەوەیە کە قوتابی هەموو ئەو گوندانە لێرە دەخوێنن و ناچارنابن بچنە سلێمانی یان عەربەت."

قوتابخانەکە دەکەوێتە سنووری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی. رۆزا شێخ رەئووف، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی دەڵێت، لە سنوورەکەیاندا 150 بینای قوتابخانەیان هەیە کە زۆرینەیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە و 13ـیان مەترسیی رووخانیان لەسەرە.

نۆژەنکردنەوەکە بەپێی دیزاین و مەرجە تەکنیکییەکانی یەکەی ئەندازیاریی پەروەردەی سلێمانی جێبەجێ کراوە و لەلایەن تیمە ئەندازیارییەکانی دەزگەی روانگە و پەروەردەوە چاودێری کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە