Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی): گرووپێکی چەکداری داعشمان هەڵوەشاندەوە و 22 تۆمەتبارمان دەستگیرکرد

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەڵێت، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە 22 تۆمەتباریان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیر کردووە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی دەزگەی ئاسایشی هەرێم، ئۆپەراسیۆنەکە لە رۆژانی 8-12ـی ئەیلوول لەماوەی(96)کاژێر، بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە 22 تۆمەتباریان لە سنووری (سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن، خورماڵ، سیروان) دەستگیر کردووە.

دەزگەی ئاسایشی هەرێم دەڵێت، "پیلانی چەکدارانی داعش-کەتیبەی (5)ـی سەربە ویلایەتی کوردستان" بەمشێوەیە بووە:

- خۆڕێکخستن و وەرگرتنی بەیعەت لەئەندامانی گرووپەکە.

-دانانی بۆمب و تەقینەوە لەناو پارێزگای هەڵەبجە.

-چاودێریکردن و تەقەکردن لەهێزەئەمنییەکان لەکاتی مەشق و ڕاهێنان بەچەکی قورس و مامناوەند.

-دروستکردنی ئەماڕەتێک لەناوچەکانی( هەورامان یان شارەزوور )

-بەستنەوەی پەیوەندی شانە نووستووەکانی داعش لەکوردستان و عێراق لەگەڵ تیرۆریستانی دەرەوە.

-کۆکردنەوەی پارە بەمەبەستی کڕینی چەک.

ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە:

- یەک چەکی جۆری ئاربیجی و سێ گوللە و پێنج حەشوە.

- یەک گولە هاوەن.

- شەش بۆمبی دەستی (رومانە)

- شەش چەکی جۆری کڵاشینکۆف و 13 مەخزەن و 300 فیشەک.

- دوو دەمانچە و 100 فیشەک.

- یەک کامێرای چاودێری.

- یەک دووربینی سەربازی.

- جلوبەرگ و کەلوپەلی سەربازی.

تۆمەتباران بەماددەی(2)ی تیرۆر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەكەدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە