Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بارانبارین لە هەولێر، وێنە: ئەرشیفی رووداو

بارانبارین لە هەولێر، وێنە: ئەرشیفی رووداو

کوردستان

ئامادەکاری بۆ بارانبارین؛ تیمە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان خرانە ئامادەییەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

شارەوانییەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی بارانبارین تەواو کردووە و تیمەکانیان خستووەتە ئامادەیی تەواوەوە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.


رۆژی دووشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە مانگی ئابەوە تیمەکانمان دەستیان بە پاککردنەوەی مەنهۆڵ، ئاوەڕۆ و رێڕەوە ئاوییەکان کردووە تاوەکو گرفت دروست نەبێت. لە کاتی هەر پێشبینییەکی بارانباریندا تیمەکانمان دەخرێنە ئامادەیی 24 کاژێرییەوە."

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان لەلایەن حکومەتەوە کاریگەریی گەورەی لەسەر کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو هەبووە.

سلێمانی؛ هێڵی گەرم و خاوێنکردنەوەی رێڕەوەکان

شارەوانیی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم تیمە فریاگوزارییەکان خراونەتە ئامادەییەوە، هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان لە شەقام و کۆڵانەکاندا کراوە.

شارەوانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە کاتی دروستبوونی هەر رووداوێکی نەخوازراودا راستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان (JCC) بە ژمارە 100 بکەن.

دهۆک و هەڵەبجە ئامادەن

بژار سەفەر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە رووداوی گوت: "تیمەکانمان بۆ هەموو ئەو رۆژانەی پێشبینیی بارانیان تێدا دەکرێت لە ئامادەییدان؛ مەنهۆڵەکان پشکنراون و لەسەر ئاستی پارێزگاش ژووری ئۆپەراسیۆن پێکهێنراوە."

لەلایەکی دیکەوە، سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند: "لە مانگی ئابەوە مەنهۆڵ و کەناڵە ئاوییەکان بە تەواوی پاککراونەتەوە و تیمەکانمان بەردەوام لە ئەرکدان بۆ ئەوەی رێگە لە هەر گرفتێکی کۆبوونەوەی ئاو بگرن."

کەشناسی: شەپۆلەکە دەستپێدەکات

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەینێ کەشەکە ناجێگیر دەبێت و نمەباران بەشێوەی پچڕپچڕ و مامناوەند دەبارێت کە هەندێک کات هەورەبرووسکەشی لەگەڵ دەبێت؛ سەرەتا لە دهۆک دەستپێدەکات، پاشان دەگاتە سنووری هەولێر و لە شەودا بە لاوازی دەگاتە پارێزگای سلێمانی.

هاوکات سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشبینی دەکرێت سبەی باران لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، کەرکووک، سلێمانی و هەڵەبجە ببارێت، ئەوەش لە ئەنجامی نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای سوور و بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری".

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد، شەپۆلەکە رۆژی 7ـی مانگ بەردەوام دەبێت و رۆژی پێنجشەممە 8ـی مانگ کۆتایی دێت، پێشبینیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان 10 بۆ 25 ملیمەتر باران ببارێت و لە سەنتەری شارەکانیش لە نێوان 0 بۆ 10 ملیمەتر باران ببارێت.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە