Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەو دوو کەسەی کوژراون یەکێکیان دەبێتە دایکی بکوژ و ئەوەی دیکەیان خوشکی

ئەو دوو کەسەی کوژراون یەکێکیان دەبێتە دایکی بکوژ و ئەوەی دیکەیان خوشکی

کوردستان

لە کرماشان گەنجێک دایک و خوشکێکی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێکی 18 ساڵان بە چەک پەلاماری ماڵی دایکی دەدات و لە خەودا دایکی و خوشکەکەی دەکوژێت؛ تاوەکو ئێستاش بکوژ دەستگیر نەکراوە و هەڵاتووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی پەردیسی شاری کرماشان، کوڕێکی 18 ساڵان بە ناوی (ئەمیرعەلی شەهبازی) بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، دایکی بە ناوی (فاتمە لوتفی، تەمەن 46 ساڵ) و خوشکێکی بە ناوی (زەهرا شەهبازی، تەمەن 26 ساڵ) کوشتووە."

سەبارەت بە چۆنیەتیی رووداوەکە، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد: "ئەمیرعەلی بەرەبەیان چووەتە سەر ماڵی دایکی و لە کاتێکدا دایکی لە خەودا بووە، تەقەی لێکردووە و کوشتوویەتی؛ خوشکەکەشی کە هەوڵیداوە بەرگری لە دایکی بکات و رێگری لێ بکات، تەقەی لێ کردووە و  ئەویش دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکەی رووداو، ماوەیەکە لەنێوان ئەو خێزانەدا ناکۆکی هەبووە و پێشتریش چەندین جار بەهۆی ئەو کێشانەوە روویان لە دادگە کردووە و سکاڵایان تۆمار کردووە.

بکوژ دوای تاوانەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەکانی شارەکە بە دوایدا دەگەڕێن، لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکە بەردەوامە.

 

 


بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە